ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی تۆتنهام V مانچێستەر یونایتد؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ تۆتنهام هۆتسپێر و مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای سان مامێس لە بیلباو لە یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ رووبەڕووی یەک ببنەوە.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەردوو یانە لەم وەرزەدا ئاستێكی خراپیان لە پرێمەرلیگ پێشكەشكرد و لە ریزبەندی شازدە و حەڤدەی پرێمەرلیگ دێن.

مانچێستەر یونایتد لە قۆناخی شازدە لە ریال سۆسێدادی بردەوە، لە قۆناخی چارەكی كۆتاییش لە لیۆنی بردەوە و لە پێش كۆتاییش لە ئاتلێتیک بیلباوی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی.

تۆتنهام لە قۆناخی شازدە لە ئالكماری بردەوە، لە قۆناخی چارەكی كۆتاییش لە ئێنتراخت فرانکفۆرتی بردەوە و لە پێش كۆتاییش بۆدۆ گلیمتی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی.

هەردوو یانە لە مێژوودا 191 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە 93 جار مانچێستەر یونایتد براوە بووە، تۆتنهامیش 52 جار براوە بووە و 46 یارییش یەكسان بوون.

مانچێستەر یونایتد 312 گۆڵیكردووە و تۆتنهامیش 247 گۆڵی كردووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

تۆتنهام بە بێ جەیمس مادیسن، لۆكاس بێرگڤاڵ، دیان كۆلۆسێڤسكی و دراگوشین رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

مانچێستەر یونایتدیش بە بێ دی لیخت و لیساندرۆ مارتینێز رووبەرووی تۆتنهام دەبێتەوە.

زانیاری یاریی

یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگ شەشەم یاریی پاڵەوانییەتیە گەورەكانی ئەوروپایە كە دوو یانەی ئینگلیزی دەگەنە یاریی كۆتایی.

یارییەكەی ئەمشەو چوارەم یاریی كۆتایی یۆرۆپالیگە كە دوو یانەی هەمان وڵات رووبەرووی یەک ببنەوە.

لەم وەرزەدا مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام سێ جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە لە سەرجەمیاندا تۆتنهام براوە بووە.

شەش یارییە لەسەر یەک مانچێستەر یونایتد لە تۆتنهامی نەبردووەتەوە ( 2 یەكسان , 4 دۆڕان ).

مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەدا تاكە یانەیە لە پاڵەوانییەتیە ئەوروپیەكاندا نەدۆڕاوە ( 9 بردنەوە و 5 یەكسان ).

پێکهاتەی پێشبینیکراوی تۆتنهام

ڤیكاریۆ

پۆرۆ، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، یودۆگی

سار ، بیسوما، بێنتانكور

جۆنسن، سۆلانكی، سۆن

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

ئۆنانا

لیندیلۆف، ماگوایەر، یۆرۆ

مەزراوی، ئوگارتی، كاسیمیرۆ، دۆرگو

برۆنۆ، گارناچۆ

هۆیلوند

بابەتی زیاتر

Back to top button