یەکەمین یانە جووڵەی راستەقینەی بۆ گواستنەوەی یۆکێرێش دەستپێکرد

یاریگا –
ڤیکتۆر یۆکێرێش کێبڕكێی نێوان یانە گەورەکانی ئەوروپای خۆشترکردووە و ئەم هاوینە یەکێک دەبێت لە یاریزانە بازاڕگەرمەکان.
یۆکێرێش ئەم وەرزەش سەرکردایەتی سپۆرتینگی کرد لە بردنەوەی نازناوی خولی پۆرتوگالی کە تێیدا ئەستێرە سویدیەکە 33 یاریی ئەنجامدا توانی 39 گۆڵ و 8 ئەسێست بکات.
ڤیکتۆر کە پێشتر زۆرترین جار ناوی بە یانەی ئارسیناڵەوە دەبەسترایەوە، بەڵام وادیارە بەهۆی راجیایی لەنێوان میکێل ئارتێتا کە زیاتر چاوی لە بینیامین شێشکۆی لایپزیکە، لەگەڵ بەڕێوەبەری وەرزشی گەنەرز کە دەیەوێ هەر یۆکێرێش بۆ وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی یانەکە بکات لە هێڵی پێشەوە، ئەو ئامانجە لە یانەکەی پایتەختی بەریتانیا دوورکەوتووەتەوە و رێگەی بۆ مانچێستەر یوایتد کردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی لۆیک تانزی رۆژنامەنووسی لیکیپی فەڕەنسی، مان یونایتد دوای ئەوەی لە گواستنەوەی ماتیوس کونیا سەرکەوتووبوو، ئێستا جووڵەی بە ئاڕاستەی گۆڵکارەکەی سپۆرتیگدا دەستپێکردووە.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە کە مانچێستەر یونایتد تاکە یانەی ئەوروپایە جووڵەی راستەقینەی بۆ گواستنەوەی یاریزانە 26 ساڵییەکە دەستپێکردووە.