بژاردەی نوێ؛ بەرگریکارێکی باڵی چەپ بانگی ریال مەدرید دەکات
شانازییە یاریی بۆ باشترین یانەی جیهان بکەم

یاریگا –
ئالێخاندرۆ گریمالدۆ، بەرگریکاری باڵی چەپی بایەر لیڤەرکوزن دوای دەیەیەک لە دوورکەوتنەوە، دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئیسپانیا.
لەگەڵ زیادبوونی دەنگۆکانی گەڕانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی باڵی چەپ و نزیکبوونەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە راهێنەرایەتیکردنی یانە مەدریدییەکە، گریمالدۆ دڵی زیاتر بۆ گەڕانەوە لێدەدات.
یاریزانی پێشووی ڤالێنسیا بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی باڵی چەپی بۆندسلیگا هەژمار دەکرێت. گریمالدۆ بەشداری لە بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆی رۆژنامەنووس جۆسێپ پێدرێرۆلدا کرد و دەڵێت
زۆر دڵخۆشم بە بەستنەوەی ناوەکەم بە ریال مەدرید، شانازییەکی گەورەیە و پێموایە لەو ئاستەدام یاریی بۆ گەورەترین یانەی جیهان بکەم. ئەمە یەکێکە لە ئاواتەکانم و بەردەوام کارم بۆیکردووە.
گرێبەستی گریمالدۆ لە هاوینی ساڵی 2027 لە بای ئارێنا بەسەردەچێت، یاریزانە ئیسپانییەکە تاوەکو ساڵی 2016 یاریی بۆ تیمی دووەمی بارسێلۆنا دەکرد و بەرهەمی یانە کاتالوونییەکەیە؛
تاوەکو ئەمڕۆش، هەرگیز دایک و باوکم رێگەم پێنادەن بگەڕێمەوە بارسێلۆنا، چونکە لە تەمەنێکی بچووکەوە ئەوانم جێهێشت و چوومە بارسێلۆنا
🤍 “Me ALEGRA MUCHO, es un ORGULLO SONAR para el REAL MADRID”.
💪 “QUIERO JUGAR en los MEJORES equipos del mundo. Mi ILUSIÓN es VOLVER a ESPAÑA”.
👀 @grimaldo35 lo tiene muuuy claro en #ChiringuitoMadrid. pic.twitter.com/BIKZvAVErj
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) May 19, 2025
بەرگریکارە ئیسپانییەکە 10 یاریی نێودەوڵەتی کردووە و چاوی لە بەشداری زیاترە بە تایبەت لە مۆندیالی داهاتوودا.
گریمالدۆ زۆر بە تواناکانی مارسێلۆ و لیۆنێل مێسی سەرسامە و پێی وایە ئێستا ئامادەیە هەنگاوی گەورە لە کاروانی وەرزشیدا بنێت؛
بایەر لیڤەرکوزن تیمێکی زۆر بەهێزە، بەڵام بەردەوام بیر لە گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا دەکەمەوە، ئەگەر دەرفەتی یارییکردنم بۆ ریال مەدرید بۆ بڕەخسێت، ئەوا دەیقۆسمەوە و یاریی بۆ باشترین یانەی جیهان دەکەم. چونکە لە منداڵییەوە کار بۆ ئەم ساتانە دەکەم.
گریمالدۆ لە هاوینی ساڵی 2013 لە ڤالێنسیاوە پەیوەندی بە لیڤەرکوزن کرد، لەو ساتەوە 64 یاریی کردووە و خاوەنی 12 گۆڵە.