
یاریگا –
لوكا مۆدریچ، ئەستێرەی كرواتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێدەكاتەوە.
مۆدریچ لە هاوینی ساڵی 2012 لە ریزەكانی تۆتنهامەوە بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە كۆتایی وەرزدا بەسەردەچێت.
لە كۆتایی وەرز كارلۆ ئانچێلۆتی ریزەكانی ریال مەدرید جێدەهێڵێت و چابی ئاڵۆنسۆ جێگای دەگرێتەوە.
✨📰 ¡Ya está aquí la #portadAS del martes, 20 de mayo!
🇭🇷 ¡Modric, más cerca de seguir!🔗 https://t.co/h2WhUuFsoU pic.twitter.com/zgEDCCvtCj
— Diario AS (@diarioas) May 19, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ریال مەدرید بڕیاریداوە گرێبەستی لوكا مۆدریچ بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە و تاوەكو 2026 نوێبكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، چابی ئاڵۆنسۆ دەیەوێت بۆ وەرزێكی دیكەش مۆدریچ لە یانەكە بمێنێتەوە.
لە راپۆرتەكەی ئاس هاتووە، مۆدریچ دەیەوێت بۆ وەرزێكی دیكە لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و پاشان لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری جامی جیهانی بكات و دواتر وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ رابگەیەنێت.
لەم وەرزەدا یاریزانە 39 ساڵانەكەی مەدرید تاكە یاریزانی هێڵی ناوەند بوو كە تووشی پێكان نەبووبێت.
مۆدریچ لەم وەرزەدا بەشداری 55 یاریی كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.