ئێستا؛ ریال مەدرید گرێبەستێکی دیکەی یەکلاییکردەوە
بەرگریکارێکی باڵی چەپ دەگوازێتەوە...

یاریگا –
ریال مەدرید لەگەڵ ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری لاوی یانەی بێنفیکا گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو رامۆن ئالڤارێز بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لەگەڵ ئالڤارۆ کارێراس، بەرگریکاری باڵی چەپی بێنفیکا گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و کارێراس رووناکی سەوزی بۆ ریال مەدرید هەڵکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، گرێبەستەکەی ئالڤارۆ لەگەڵ ریال مەدرید بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت و یاریزانەکە لەو 5 وەرزە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی گشتی وەردەگرێت.
🚨El Real Madrid tiene un acuerdo con Álvaro Carreras, que ganaría en torno a 9 millones brutos en el Madrid.
Sin embargo, todavía no hay un acuerdo con el Benfica, con el que se negocia la rebaja de la cláusula de 50 millones.
El objetivo es lograr el fichaje antes del… pic.twitter.com/tmOVxA2ioZ
— Ramón Álvarez de Mon (@Ramon_AlvarezMM) May 19, 2025
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا ریال مەدرید لەگەڵ بێنفیکا نەگەیشتووەتە رێککەوتن، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت بێنفیکا رازیبکات بە نرخێکی کەمتر دەستبەردای ببێت.
ریال مەدرید هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی بەر لە دەستپێکی جامی جیهانی یانەکان گرێبەستەکە یەکلایی بکاتەوە.