فه‌ره‌نسا

دزیی لە ماڵی لاکازێت کرا لە کاتی کۆتا یاری خۆیدا

Yariga App

ئەلیکساندەر لاکازێت لەم هەفتەیە کۆتا یاری کاروانی وەرزشی خۆی ئەنجامدا و لە هەمان کاتدا دزی لە ماڵەکەی دەکرا.

لاکازێت هێرشبەری مێژوویی لیۆن و یاریزانی پێشووی ئارسناڵ لەگەڵ تەواوبوونی ئەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا، بڕیاریدا بەیەکجاری لە تەمەنی 33 ساڵیدا واز لە یاریکردن بهێنێت.

ئەلیکساندەر زیاد لە 200 گۆڵی بۆ لیۆن تۆمارکردووە و لەوکاتەی لەنێو یاریگادا رێزێکی زۆری لێدەنرا، لە دەرەوەی یاریگا و لە ماڵەکەی خۆیدا بەگوێرەی میدیای لێ پرۆگرێسی فەڕەنسیی دزی لە ماڵەکەی کراوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە دوو دز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکە و توانیوییانە خەزێنەیەک بشکێن و بڕێکی زۆر خشڵ و پارە بدزن. رووداوەکەش لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراوە.

فەڕەنسا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ڕووداوی دزیکردن لە یاریزانان روودەدات. لە مانگی 12ی دا جیۆرجس میکاتادیزی هەمان یانە بە چەکەوە هێرشکرایە سەر ماڵەکەی و دزی لێکرا.

لاکازێت هاوکات دەرچووی ئەکادیمیای هەمان یانەیە و لە ژیانیدا تەنها یاری بۆ لیۆن و ئارسناڵ ئەنجامداوە. هەروەها خاوەنی 16 یاری نێودەوڵەتییە لەگەڵ فەڕەنسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button