ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شۆڕشی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر سیتی 180 ملیۆن پاوەند بۆ دوو ئەستێرە تەرخان دەکات

گواردیۆلا داوای نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ئامادەیە ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرە تەرخان بکات.

مان سیتی بە دۆخێکی ناسەقامگیر تێدەپەڕێت و پێپ گواردیۆلا بەبێ ئەوەی هیچ نازناوێک بباتەوە، کۆتایی بەم وەرزە دەهێنێت، ئەمەش دوای دۆڕانی یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا بەرامبەر کریستال پاڵاس.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی بڕیاریداوە بڕی 180 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز، هێرشبەری بایەر لیڤەرکوزن و تیجانی رێندەرس، یاریسازی ئەیسی میلان خەرجبکات.

لیڤەرکوزن ئامادەنییە بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ڤیرتز بێت، هەرچەندە مان سیتی ئامادەیە جەیمس ماکئاتی تێهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات.

لەلایەکی دیکەوە، میلان بە تەواوی یانە گرنگیپێدەرەکان راگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەک بە کەمتر لە 56.3 ملیۆن پاوەند رێگە بە چوونە دەرەوەی رێندێرس نادات.

مانچێستەر سیتی دەیەوێت بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان، پێکهاتەیەکی تۆکمە ئامادەبکات و ئەم وەرزەی خۆی بەبێ نازناو تەواو نەکات.

تاوەکو ئێستا بەشداریکردنی کێڤن دی بڕۆین لە پاڵەوانیەتییەکە یەکلایینەکراوەتەوە، چونکە گرێبەستی دی بڕۆین لە کۆتایی یۆنیۆ/حوزەیران بەسەردەچێت و هەردوولا لەسەر نوێنەکردنەوە رێککەوتوون.

مووچەی هەفتانەی دی بڕۆین 350 هەزار پاوەندە، بە چوونە دەرەوەی لە قەڵای ئیتیحاد، بۆشاییەکی گەورەی دارایی دروستدەکات و دەتواندرێ بە ئاسانی مووچەی ڤیرتز دابین بکرێت.

مووچەی ئێستای ڤیرتز لە لیڤەرکوزن 80 هەزار پاوەندە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت مووچەکەی پێنج ئەوەندە بەرزببێتەوە و تاوەکو ئێستا بە فەرمی قسەی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا و ئارنە سڵۆت، راهێنەری لیڤەرپوول کردووە.

رێندەرێس لە مارس/ئاداری رابردوودا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ میلان نوێکردەوە و مووچەی هەفتانەی دەگاتە 96 هەزار پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button