ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ راشفۆرد گفتوگۆی لەگەڵ گەورەیەکی ئیسپانیا دەستپێکردووە

گفتوگۆکان فەرمین....

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە لەپڕ بەگەرمی باس لە داهاتووی مارکوس راشفۆرد، ئەستێرەی ئاستۆن ڤیلا دەکرێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لەم چەند رۆژەی رابردوودا، نوێنەرانی راشفۆرد، یاریزانی مانچێستەر یونایتد کە بەخواستن یاریی بۆ ئاستۆن ڤیلا دەکات، گفتوگۆیان لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، راشفۆرد بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بارسێلۆنا دەدات و دەیەوێت وەرزی داهاتوو یاریی بۆ کەتیبەکەی هانزی فلیک بکات.

گفتوگۆکانی ئێستای نێوانیان لە چوارچێوەی گواستنەوەی بەخواستنی ئەستێرە ئینگلیزییەکەیە، هەروەها بڕگەیەک بۆ بەهای گواستنەوەی هەمیشەیی یاریزانەکەش لە گرێبەستی خواستنەکەدا جێگیر دەکرێت.

پێشتر مانچێستەر یونایتد بە ئاستۆن ڤیلای راگەیاندبوو، ئامادەیە بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری راشفۆرد ببێت، بۆیە ئێستاش بە هەمان نرج، بارسا دەتوانێت بیکاتە سەربازێکی نوێی بارسێلۆنا.

شکستهێنانی گواستنەوەی یەنایەری رابردووی بۆ بارسا

لە سەرەتای کرانەوەی دەرگای گواستنەوەکانی زستانە، ناوی راشفۆرد بە بارسێلۆنا بەسترابووەوە، بەڵام گواستنەوەکە نەهاتەدی.

لە سەرەتای کرانەوەی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردوودا، ماتیۆ مۆریتۆ، رۆژنامەنووسی تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردبووەوە، بارسێلۆنا بڕیاری کشانەوەی لە کەیسی گواستنەوەی راشفۆرد داوە، چونکە یانە کاتالوونییەکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی، گواستنەوەکە روونادات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی رێلێڤۆ، بارسێلۆنا ئەوکاتە قسەی لەگەڵ خودی مارکوس راشفۆرد کردبوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی شوێن بۆ یاریزانەکە و کێشەی دابینکردنی مووچەکەی، پڕۆسەکە هەرەسیهێنا.

کێشەکانی راشفۆرد لە مانچێستەر یونایتد

بەر لە گواستنەوەی راشفۆرد بۆ ئاستۆن ڤیلا، دوو مانگ بوو کێشەی قووڵ لە نێوان روبن ئامۆریم، راهێنەری مان یونایتد و راشفۆرد هەبوون.حەفت هەفتەبوو راشفۆرد بەشداری هیچ یارییەکی مانچێستەر یونایتدی نەکرد، دوا بەشداری بەرامبەر ڤیکتۆریا پڵزن لە یۆرۆپالیگ بوو، بۆیە تەواوی ئاماژەکان بەرەو جێهێشتنی ئۆڵدترافۆرد بوون.

کێشەی قووڵ و چارەسەرنەکراو

لە پرێس کۆنفڕانسی دوای یاریی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر فولهام 0-1 (26ی یەنایەر/کانوونی دووەمی رابردوو)، کێشەکانی نێوان راشفۆرد و راهێنەرە پۆرتوگالییەکە زۆر بەڕوونی دەرکەوتن، کاتێک ئامۆریم دووپاتیکردەوە، بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە یاریی بە راشفۆرد بکات، تەنانەت ئامادەیە یاریی بە گۆڵپارێزێکی 63 ساڵان بکات و راشفۆرد بێبەش بکات.

ئامۆریم لە وەڵامی هۆکاری دوورخستنەوەی راشفۆرد و بەشداری پێنەکردنی گوتی

بەردەوام هەمان هۆکارە، هۆکارەکە مەشقکردنە و من دیدگایەکی تایبەتم بۆ مەشق هەیە. ئەگەر شتەکان بەمشێوەیە بەردەوام بن، منیش لەسەر هەمان عەقڵیەتی بەردەوام دەبم.

ئامادەم یاریی بە خۆرخێ ڤیتاڵ، راهێنەری گۆڵپارێزان بکەم کە تەمەنی 63 ساڵە، نەک بە یاریزانێک کە نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت.

ئەمە بۆ هەموو یاریزانێک وەکو یەکە، ئەگەر باشترینی خۆیان پێشکەش نەکەن، ئەگەر هەنگاوە دروستەکان نەنێیت، دەتوانین یاریزانی یەدەک بەکاربهێنین.

بابەتی زیاتر

Back to top button