هەموو شتێک بزانە؛ ئۆلمۆ دەرگای جێهێشتنی بارسێلۆنا دەکاتەوە
ئەستێرە ئیسپانییەکە پەیوەندی بە کەتیبەی گواردیۆلا دەکات؟

یاریگا –
مانچێستەر سیتی تاوەکو ئێستا دەستبەرداری بیرۆکەی گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ، ئەستێرەی بارسێلۆنا نەبووە.
تیمەکەی پێپ گواردیۆلا وەرزێکی سەختی بەڕێکردووە و نەیتوانی بەرگری لە نازناوەکە بکات، لیڤەرپوول نازناوەکەی زوو یەکلاییکردەوە و مان سیتیش قەیرانی قووڵی بەڕێکرد.
ئێستا من سیتی لە پلەی شەشەمی پرێمەرلیگدا دێت، هەرچەندە یارییەک کەمتری کردووە.
مان سیتی مەترسی بەشداری نەکردنی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لەسەرە، پێویستی بە بردنەوەی هەردوو یاریی ئەمڕۆ و هەفتەی داهاتوو هەیە، تاوەکو گەیشتنی مسۆگەر بکات.
کەتیبەی گواردیۆلا گفتوگۆکانی لەگەڵ فلۆریان ڤیرتز، ئەستێرەی بایەر لیڤەرکوزن دەستپێکردووە و لەلایەکی دیکەشەوە، کار لەسەر گواستنەوەی تیجانی رێندەرس، یاریزانی ئەیسی میلان دەکات.
سیتیزنز چاوی لە گواستنەوەی یاریزانی زیاتری هێڵی ناوەڕاستە. پاتریک بێرگەر، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس لەبارەی گواستنەوەی ئۆلمۆ قسەی ئاندی بارا، بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانی ئیسپانییەکەی بڵاوکردووەتەوە؛
ئێمە قسەمان لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە نەکردووە، ئێستا دانی لە بارسێلۆنا دڵخۆشە و خەریکی بردنەوەی نازناوەکانە. دەنگۆکان راست نین، بەڵام بەدڵنیاییەوە، نازانیت لە داهاتوودا چی روودەدات.
🆕🔵🔴 EXCL. Dani Olmo’s agent Andy Bara on Man City rumors: “We are not talking to any other club. Dani is very happy in Barcelona at the moment, he’s winning titles there and is part of a great team. The rumors are not true. But of course, you never know what the future will…
— Patrick Berger (@berger_pj) May 16, 2025