ئینگلتەراگرنگترین

پاڵێوراوان بۆ باشترینەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

ناوی پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترینەکانی خولی ئینگلیزی ئاشکراکران.

خەڵاتەکە کە بۆ ئاستی راهێنەران، یاریزان و یاریزانی لاوی خولەکەیە، تێیدا یانەی لیڤەرپوول کە هەرزوو نازناوی پرێمەرلیگی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە، بە زۆرترین ژمارە خۆی لە نێو پاڵێوراوەکاندا دەبینێتەوە.

راهێنەران:

نونۆ سانتۆ لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست، ئێدی هاو لەگەڵ نیوکاسڵ، تۆماس فرانک لە برێنتفۆرد، ڤیتۆر پێرێرای وۆڵڤز و ئارنە سڵۆتی پاڵەوان.

لەسەر ئاستی یاریزانانیش:

براین ئێمبوێمۆ لە برێنتفۆرد، ئالێکساندەر ئزاک لە نیوکاسڵ، خراڤنبێرخی، ڤان دایکی و محەمەد سەڵاح لە لیڤەرپوول، گیبس وایت و کریس وود لە نۆتینگهام فۆرێست و دێکلان رایس لە ئارسیناڵ.

پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی لاو:

دین هاوسن لە بۆرنمۆس، خراڤنبێرخ لە لیڤەرپوول، ئیلانگا لە نۆتینگهام فۆرێست، دێلاب لە ئێپسویچ تاون، ویلیام سالیبا لە ئارسیناڵ، رۆجەرز لە ئاستۆن ڤیلا، پێدرێ لە بڕایتن و پاڵمەر لە چێڵسی.

دەنگدان بە پاڵێوراون هەفتەی ئاییندە دەبێت کە تێدا دەنگی گشتی تێکەڵ بە دەنگ لیژنەیەکی پسۆر دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی باشترینەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button