ئیسپانیاگرنگترین

به‌سه‌ركردایه‌تی ئێمباپێ کودەتایەک لە ژووری جلگۆڕینی ریال دژی ڤینیسیۆس ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا خۆی وەک یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی ئەم وەرزەی ریال مه‌درید نیشانداوه‌، تەنانەت ڤینیسیۆس جونیۆری هاوڕێ بەڕازیلییەکەی تێپەڕاندووە، کە ساڵانێکە رووخساری پڕۆژەی نوێی یانه‌كه‌ بووه‌.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە تۆڕی رێلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئێمباپێ سەرەڕای ده‌ستپێكێكی ناسەقامگیری له‌ یانه‌كه‌ و ده‌رنه‌كه‌وتنی وه‌ك پێویست له‌ هه‌ندێك یاریی، به‌ڵام دواجار وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری یانه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ و هێزی خۆی نیشانداوه‌.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، راستە ئێمباپێ لە هه‌موو یارییه‌ك له‌ باشترین ئاستیدا نەبووە، بەڵام هاتریکی بەرامبەر بارسێلۆنا و ژمارەی گۆڵەکانی لە لالیگادا كه‌ بووه‌ 28 گۆڵ و لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵكارانه‌ و  لە چامپیۆنزلیگ حەوت گۆڵ و لە جامی شای ئیسپانیا دوو گۆڵ و لە هەر یەکێک لە جامی سوپەری ئیسپانیا و ئەوروپا گۆڵێکی كردووه‌، بەمەش کۆی گۆڵەکانی لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا گەیشتە 40 گۆڵ، وایكردووه‌ وه‌ك ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ ده‌ربكه‌وێت.

رێلیڤۆ ئاماژەی به‌وه‌كردووه‌، سەرەڕای ئەوەی ئێمباپێ فشاری زۆری له‌سه‌ربوو، به‌ڵام توانای خۆی بۆ زاڵبوون بەسەر فشارەکاندا نیشاندا و کاریگەرییەکی سەرنجڕاکێشی لەبەردەم گۆڵ هه‌بووه‌.

تۆڕەکە کەشوهەوای دوای کلاسیکۆی لەناو ژووری جلگۆڕینی ریاڵ مەدرید ئاشکرا کردووه‌، کە یاریزانە ناوداره‌كان باوه‌ڕیان وایه‌، کە ئێمباپێ سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ ده‌كات نەک ڤینیسیۆس.

ڕیلێڤۆ لاوونیشیکردەوە، ئاستی ڤینیسیۆس لە چەند مانگی رابردوودا لە ئاست چاوەڕوانییەکانی یانەکە نەبووە، چونکە زیاتر به‌كه‌سێكی سه‌رقاڵ به‌ده‌وروبه‌ر دەرکەوتووە تا یەکلاکەرەوە بێت، لە بەرامبەردا ئێمباپێ ئارامیی دەروونی خۆی پاراستووە و لە یاریگای بێرنابیۆدا  بەسەر ئه‌و كێشانه‌ی دووچاری بوون زاڵ بووە،ئه‌و وێنەی نیشانداوه‌ كه‌ لەژێر فشار ناڕووخێت.


له‌ راپۆرته‌كه‌ رێلیڤۆ باسی  لە پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان هەردوو ئەستێرەکە لە یاریگادا كردووه‌ و دەڵێت، هه‌ماهەنگی لەنێوان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس بە درێژایی ئەم وەرزە گەشەی نەکردووە وەک ئەوەی تیپه‌كه‌ هیوای بۆ دەخواست، ئەمەش گرژییەکانی زیاتر کردووە، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی ئاستی ڤینیسیۆس، کە رەنگە خراپترین وەرزی بووبێت لەدوای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌.

تۆڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ ڤینیسۆس، په‌یوه‌ندیه‌كی خراپی له‌گه‌ڵ به‌شێكی زۆر له‌ یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی هه‌یه‌ و به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی یاریزانه‌كان بێزاری لێده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ نیه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژووری جلۆگرین هه‌یه‌ و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كیلیان یاریزانێكی خۆشه‌ویسته‌ و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان هه‌یه‌.

له‌ كۆتاییدا رێلیڤۆ رایگه‌یاندووه‌، به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی و خراپی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ئه‌و مووچه‌ زۆره‌ی یاریزانه‌كه‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داوای ده‌كات یانه‌كه‌ بیر له‌ فرۆشتنی ده‌كاته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌ به‌ ئۆفه‌ری سعودیه‌كان رازی بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button