ئیسپانیاگرنگترین

خراپیی هێڵی بەرگریی ئەم وەرزەی ریال کەموێنەیە لە مێژووی یانەکەدا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بردنەوەیەکی زەحمەتی 2-1ی بەسەر مایۆرکا تۆمارکرد لە میانی یارییەکانی هەفتەی 36ی خولی ئیسپانی.

ریال هەر لە خولەکی 11ی یارییەکە لەلایەن مارتن ڤالێنتی تۆڕەکەی هەژێنرا کە ریکۆردێکی شووم بوو بۆ یانە شاهانەکە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارەکان، ئەوە گۆڵی ژمارە 76 بوو لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان لە مەدریدیەکان تۆمارکرا. ئەوەش یەکەمین جارە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا، بە دیاریکراوی 2003/2004 ئەوەندە گۆڵ لە میانی تەنها یەک وەرزدا لە دژی ریال تۆمارکرابێت.

هەر لە ریکۆردێکی دیکەی خراپدا، ئۆپتا ئەوەی نووسیوە کە لەم وەرزە لەنێو سەرجەم یانە ئیسپانییەکاندا، تەنها یانەی ڤایادۆلید زیاتر لەریال مەدرید گۆڵی لێ تۆمارکراوە (92 گۆڵ).

پلانەکانی مێرێنگی بۆ وەرزی داهاتوو دوو گۆڕانکارییەکی ریشەییە لە هێڵی بەرگریی. یانەکە تا رادەیەکی زۆر ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدی بۆ لای راست مسۆگەر کردووە. سەرچاوەکانی هەواڵیش رێککەوتنی دوولایەنەی نێوان ریال و بۆرنمۆس ئاشکراکرد بۆ گواستنەوەی دین هاسن بۆ دڵی بەرگری قەڵای سپی. ماوەتەوە بەگریی چەپ، ئەوەش لەگەڵ هاتنی چابی ئالۆنسۆ بۆ راهێنەرایەتی یانەکە کە چاوەڕواندەکرێت پێش دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان بێت، روون دەبێتەوە.

یەکلاییبووەوە؛ هاندەرانی ریال هەواڵە خۆشەکەیان پێگەیشت

 

بابەتی زیاتر

Back to top button