یەکلاییبووەوە؛ هاندەرانی ریال هەواڵە خۆشەکەیان پێگەیشت

یاریگا –
هاندەرانی ریال مەدرید موژدەیەکی گەورەیان پێگەیشت و یانەکەیان ئامانجێک دەگوازێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ریال بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری کە ئەم وەرزە بە خراپترینی 20 ساڵی رابردوویان دادەنرێت لەڕووی ژمارەی گۆڵەوە لێیان تۆمارکرابێت (76 گۆڵ)، بۆیە ناچاربوو بیر لە هێنانی ئەستێرەیەک بکاتەوە. بۆ ئەوەش لەمێژە راوی دین هاسنی یاریزانی بۆرنمۆس دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ریال لەگەڵ بۆرنمۆس گەیشتوونەتە رێککەوتن. یانە ئینگلیزیەکە بە مەرجەکانی مەدرید رازی بووە.
رۆمانۆ نووسیویەتی لایەنی ئینگلیزی قاییله بەوەی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرە ئیسپانیەکەی کە 50 ملیۆن پاوەندە، لە کۆتایی 2026 پێیان بدرێت. رێککەوتنی دوولایەنە لەنێوان هەردوولادا کراوە بۆ ئەو مەبەستە.
لە درێژەی زانیاریی سەرچاوە ئیتاڵییەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئێستا تەنها هەڵکردنی رۆشنایی سەوز ماوە لەلایەنی کەسە نزیکەکانی هاسنەوە هەڵبکرێت بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکە وەک ئەوەی ئەو یاریزانە هەمیشە ریالی لەپێشنەی یانە خوازیارەکانی دیکە دانابوو بۆ وێستگەی دوای بۆرنمۆس.
🚨⚪️ Bournemouth have approved Real Madrid conditions for Dean Huijsen deal with £50m release clause to be paid by the end of 2026. Deal done club to club.
Final green light needed to proceed and seal the deal with player’s camp as Huijsen always gave priority to Madrid.
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 14, 2025