
یاریگا –
هانزی فلیكی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێڵۆنا باسی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێڵۆنا ده‌كات ستایشی ئاستی یاریزانه‌كانی ده‌كات.
فلیك پێش یارییان به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، کاتێک سەیری ئەو ئامارە دەکەیت کە ریاڵ مەدرید 24 خولەک نەهاتۆتە نیوه‌ی یاریگای ئێمەوە، ئەوە بەڕاستی تیشک دەخاتە سەر وردی فشارەکانمان، ئەوە کاریگەر بوو و دەبێت شانازی بكه‌ین.
گوتیشی، تاوەکو ئێستا بڕیارم نەداوە سەیری یارییەکەی ئەمشەوی ریال مەدرید دەکەم یاخود نا، ئێستا گرنگترین شت ئەوەیە سەرنجمان لەسەر یارییەکەی خۆمان بێت، چونكه ده‌مانه‌وێت یارییه‌كه ببه‌ینه‌وه.
🎙️ HANSI FLICK: “I don’t think about other teams. All of my energy is for Barça. I love to work for them. It’s a fantastic job, our fans are amazing…I only focus on that.” #EspanyolBarça pic.twitter.com/YyHEHBvSZL
— FC Barcelona (@FCBarcelona) May 14, 2025
له‌باره‌ی ئاهه‌نگێران پێش یارییه‌كه‌ی ئیسپانیوڵ گوتی، ئاهەنگگێڕان پێش یارییەک هەرگیز رێگەیەکی دروست نییە، نیشاندانی رێز واتە ئەنجامدانی یاریەکە بە تەرکیزێکی زۆر، ئه‌مه‌ش بهمەبەستی بردنەوە، ئه‌وه بۆ ئێمه زۆر گرنگه.
له‌باره‌ی رۆیشتنی ئانچیلۆتی له ریال مه‌درید گوتی، رۆیشتنی ئه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی بهمن نیه، ئه‌و کارێکی خەیاڵی کردووە، ئەو پیاوێکی بەڕێزە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، دڵنیام پێكهاته‌یه‌كی باش دەدۆزێتەوە، دەتوانێت درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات.
لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەسته‌كه‌ی راهێنه‌ری بارسێڵۆنا گوتی، پێم وابێت ئەمە کاتێکی گونجاو نییە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرێبەستەکەم، دەمەوێت وەرزێکی تر لە یانه‌كه بەردەوام بم لێرە زۆر دڵخۆشم.
له‌باره‌ی دیاریكردنی گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ گوتی، من بڕیارەکەم داوە، ئەمڕۆ پێکهاتەی سه‌ره‌كی ئاشکرا ناکەم.
🎙️ HANSI FLICK: “Ancelotti has done a fantastic job. He’s a gentleman and I wish him all the best.” #EspanyolBarça pic.twitter.com/J1eKTJnB6Q
— FC Barcelona (@FCBarcelona) May 14, 2025
راهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه باسی یارییان به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ كرد و گوتی، ئەوە دێربیە و ئیسپانیۆل لە نیوەی دووەمی وەرز به به‌هێزی ده‌ركه‌وتووه، ئەوان بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کردووە،بۆیه ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین.
له كۆتاییدا گوتی، تیپه‌كه‌مان ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و هه‌ڵه‌مان هه‌بووه ده‌بێت بۆ وه‌رزی نوێ باشتر ده‌ربكه‌وین و هه‌ڵه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكه‌ین.