ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

سێ یانە دەستیان هەبووە لە سزای دوورخستنەوەی مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا
دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی دوورخستنەوەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەڕا لە چامپیۆنزلیگ بۆ دوو وەرزی داهاتوو، ئەندامێکی ئەم یانەیە سێ یانە بە هۆکاری ئەو سزایە دەزانێت.

رۆژنامەی ئالێتیک بڵاویکردووە کە ئەندامێکی یانە بریتانیەکە گوتوویەتی کە هەر یەک لە بەرپرسانی یانەکانی ریال مەدرید، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان یوێفایان هانداوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئەو سزایە بەسەر یانەکەیان بسەپێنن و ئەوانیش ئەو کارەیان کردووە و هەر ئەمەش وایکردووە کە بریاری دوورخستنەوەی یانەکەیان بدرێت و تەنها ئومێدیشیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بریارە دادگای وەرزشی جیهانی CASـە.

مانچێستەر سیتی بە هۆی ئەوەی لە ساڵی 2012 تاوەکو 2016 زیاتر لە داهاتیان خەرجیان هەبووە، سزادراون و دوو وەرزی داهاتوو ناتوانن بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button