یوڤێنتوس درێسی نوێی بۆ وەرزی 2025-2026 نمایش کرد

یاریگا –
یوڤینتۆس وێنەی درێسە نوێیەکەی بۆ وەرزی 2025-2026 بڵاوکردەوە.
یوڤێنتوس و ئەدیداس درێسی نوێی تیپەکەیان لە یاریگای ئالیانز بۆ وەرزی نوێ نمایش کرد، کە شێوازێکی نوێیە لە هێڵە ئایکۆنییەکانی یانەکەدا، بەهیڵی ئەندازەی جیاواز دیزاینکراوە و پەمەیی کلاسیکی بۆ زیاد کراوە.
یوڤێنتوس لە روونکردنەوەی دیزاینی درێسەکەدا نووسیویەتی:
درێسە نوێیەکەی ماڵەوە جەوهەری ناسنامەی بیانکۆنێری بەرجەستە دەکات و رێزلێنانێکە بۆ ئەو مێژووە دەوڵەمەندە و رۆحی لاوی کە پێناسەی تیپەکە دەکات. فەلسەفەی “ئێمە گەنجین، لە ساڵی 1897ەوە” ناسنامەی پەرەسەندنی یوڤێنتوس پێناسە دەکات – ناسنامەیەک کە بە هەمان چڕی و ئامانج لێی دەجوڵێت کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تیپەکەی بەرەوە پێشەوە بردووە. ئەم رۆحەیە بە روونی لە درێسی ماڵەوەی ساڵی 2025-2026دا دیارە، کە هێڵە رەش و سپییە کلاسیکییەکان بە پێکهاتەیەکی نوێ و بە ئەندازە جیاوازەکانەوە دروستکراونەتەوە کە جوانکارییەک بیردەخاتەوە کە لە مۆدەی ئیتاڵیدا باو بووە.
Kit on. Game face locked ⚪️⚫️
The 2025/26 home kit is built for the moments before greatness ⚔️ pic.twitter.com/Qtd0ucjxNu
— JuventusFC 🇬🇧🇺🇸 (@juventusfcen) May 14, 2025
وردەکارییەکانی پەمەیی لەسەر لۆگۆی یانەکە و لۆگۆی ئەدیداس و سێ هێڵ لەسەر شانەکان دەبینرێت، کە رەنگدانەوەی نەریتە دێرینەکانی یوڤێنتوسە. ئەم درێسە بۆ بەرزکردنەوەی متمانەبەخۆبوون دروستکراوە، متمانە بە یاریزانە ئاست بەرزەکان دەدات کە پێویستە بۆ یاریکردن لە دۆخە فشارە بەرزەکاندا بەردەوام بن. قوماشی ئەم درێسە بە نوێترین تەکنەلۆژیای ئەدیداس و بە هاوکاری نزیک لەگەڵ یاریزانەکان لە کاتی پرۆسەی پەرەپێدان بەرهەم هێنراون.
Every thread tells a story 🧵
Every stripe speaks Juventus 🇮🇹Presenting the 🆕 2025/26 Juventus Home Kit ⚪️⚫️
— JuventusFC 🇬🇧🇺🇸 (@juventusfcen) May 14, 2025
ئەو درێسەی یاریزانان لە یاریگادا لەبەری دەکەن، تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای HEAT.RDY ی تێدایە، کە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووە و یارمەتی فێنک راگرتنی جەستە دەدات بە رۆیشتنی هەوا. درێسە تایبەتەکەی هاندەران بە تەکنۆلۆژیایەکی نوێ دروستکراوە و ئارەقی لەش هەڵدەمژێت. بۆ پاراستنی هەستیاری و ئاسوودەیی. لە کۆتاییدا، یەخەی کلاسیکی TEAMGEIST کە بۆ یەکەمجار لەلایەن هەڵبژاردە نیشتمانییەکانەوە لە مۆندیالی 2006 لەبەرکرا، جارێکی دیکە بەم دیزاینە دەگەڕێتەوە بۆ تەواوکردنی دیمەنی کۆتایی جلوبەرگەکە.