
یاریگا –
ئەم وەرزە بۆ یاریزانێکی دیکەی ریال مەدرید کۆتایی هات، رۆدریگۆ بەهۆی پێکانەوە لەو سێ یارییەی لەم وەرزەی لالیگا ماوە، دادەبڕێت.
رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید هەستی بە ئازار کردووە و نەیتوانیوە مەشقەکانی یانەکەی تەواو بکات، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بەهۆی پێکانەکەی ناتوانێت تا کۆتایی وەرز یاریی بکاتەوە، لەو سێ یارییەی ریال مەدرید ماویەتی، بێبەش دەبێت.
جگە لە رۆدریگۆ، نۆ یاریزانی دیکەی ریال مەدرید تووشی پێکان بوون و بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ریال مایۆرکا بەردەست نین.
ریال مەدرید لەو سێ گەڕەی لەم وەرزەی لالیگا ماوە، رووبەڕووی ریال مایۆرکا و سێڤییا و ریال سۆسیداد دەبێتەوە، کە بە جیاوازیی حەفت خاڵ لەدواوەی بارسێلۆنای پێشەنگی خولەکە دێت.
Tras unos minutos sobre el campo y una charla con Ancelotti, Rodrygo se marcha al gimnasio el día antes de jugar contra el Mallorca.@relevo pic.twitter.com/iO5RWDCQgL
— Picón (@JorgeCPicon) May 13, 2025
لەوانەیە چیدیکە رۆدریگۆ بە درێسی ریال مەدرید نەبینینەوە
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆدریگۆ هەست دەکات کەوتووەتە ژێر سێبەری ئێمباپێ و بێڵینگهام، بۆیە بڕیاریداوە ریزەکانی ریال مەدرید بەجێبهێڵێت.
رۆدریگۆ بڕوای وایە چیدیکە ناتوانێت لە ریال مەدرید خۆی بسەلمێنێت و کەوتووەتە ژێر سێبەری بێڵینگهام و ئێمباپێ، بۆیە بڕیاریداوە لەو یانە ئیسپانییە بڕوات و ئەم هاوینە بچێتە یانەیەکی دیکە، کە لیڤەرپوول و ئارسیناڵ لەو یانانەن چاوی لەو هێرشبەرە بەڕازیلییەیە.
تەنانەت بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە یاریی کلاسیکۆ رەتیکردبووەوە یاریی بکات و گومان دەکرێت پێکانەکەی ساختە بێت، چونکە لە یانەکەی تووڕەیە و بڕیاریداوە لەو یانەیە بڕوات.