ئەستێرەیەکی عێراقی وەرزی داهاتوو رکابەری کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا –
یانەی نەجمەی سعودی، کە عەلی عەدنان، بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراقی لە پێکهاتەکەیدا هەیە، بۆ خولی رۆشنی سعودی سەرکەوت.
نەجمە، وەک دووەم تیپ، سەرکەوتنی بۆ خولی پیشەگەری رۆشنی سعودیە پشتڕاستکردەوە؛ ئەمەش دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر ئۆحود لە هەفتەی سی و سێی خولی پلەی یەکی سعودیە،
لەم یارییەدا نەجمە توانی بە دوو گۆڵی هێرشبەری هۆڵەندی سیلا سۆو و رەیان ئەلموتەیری شکست بە رکابەرەکەی بهێنێت و بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی مسۆگەر بکات. ئەم ئەنجامە گەرەنتی سەرکەوتنی راستەوخۆ بۆ خولی رۆشنی پشتڕاست کردەوە.
هەروەها نەجمە سوودی لە ئەنجامی یارییەکی تری ئەم هەفتەیە وەرگرت؛ کە تیپی پێشەنگ، نیۆم کە پێشتر سەرکەوتنی دڵنیا بوو، توانی لە هەمان کاتدا لە عەدالە بباتەوە. عەدالە پێش ئەم یارییە بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە بوو، بە رکابەری سەرەکی نەجمە دادەنرا بۆ بەدەستهێنانی پلەی دووەم.
View this post on Instagram
عەلی عەدنان، یاریزانی پێشووی ئاتلانتای ئیتاڵی و هەلبژاردەی عێراق، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەرکەوتنی تیپەکە بۆ خولی پیشەگەری سعودی.
گەر بێتو بەرگریکارە عێراقیەکە و یانەکە لە هاوکارییەکانیان بەردەوام بن ئەوا وەرزی داهاتوو عەلی عەدنان دەتوانێت رکابەر ئەستێرەکانی وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بێنزێما بکات لەدوای هەردوو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق یوسف ئەمین لەگەڵ یانەی وەحدە و ئیبراهیم بایش لەگەڵ ریاز ببێتە سێیەم یاریزانی عێراقی لەم خولە کە وەرزی داهاتوو یاریی دەکەن.