گەورەیەکی پرێمەرلیگ لەگەڵ ئەستێرە درەوشاوەکەی فڕانکفورت گفتوگۆی دەستپێکرد

یاریگا –
لە ئینگلتەراوە خواستی ڕاستەقینە بۆ گواستنەوەی هوگۆ ئێکیتیکێ پیشاندراوە و گفتوگۆش لەبارەی ئەو ئەستێرە درەوشاوەی ئێنتراخت فڕانکفورت ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، هوگۆ ڤیانای بەڕێوەبەری نوێی وەرزشی مانچێستەر سیتی لەگەڵ ئێکیتێکی قسەی کردووە بۆ رازیکردنی بۆ ریزەکانی سیتیزنس.
سیتی دەیەوێ هاوشێوەی گواستنەوەی عومەر مەرموش کە لە گواستنەوەی زستانە هەر لە فڕانکفورتەوە پەلکێشی ئێتیحاد کرا، ئێکیتای هێرشبەری فەڕەنسی بەڕەگەز کامێرۆنیش بگوازێتەوە.
ئەو یاریزانە هێشتا تەمەنی 22 ساڵە بەڵام توانایەکی باشی گۆڵکردنی هەیە. بەجۆرێک لە 46 یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بۆ یانەکەی توانیویەتی 22 گۆڵ تۆماربکات. ئەوە جگە لە 11 ئەسێست بۆ هاوتیمەکانی.
🚨 Man City’s incoming sporting director Hugo Viana has opened talks with Hugo Ekitike in an attempt to beat Arsenal, Chelsea and Man Utd to the Frenchman’s signature.
(Source: BILD) pic.twitter.com/6IXU8YnQhi
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 10, 2025