ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی دیکەش لیڤەرپوول جێدەهێڵێت

لیڤەرپوول خۆی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

داروین نونێز بووەتە ئامانجی چەندین یانەی ئەوروپا و هەموو ئاماژەکان بەرەو جێهێشتنی ئانفیڵدن.

نونێز، هێرشبەری لیڤەرپوول لە دەرەوەی پلانەکانی وەرزی داهاتووی ئارنە سڵۆتەوە و لە ئێستاوە خەریکە یانەیەکی دیکەی بۆ دەدۆزرێتەوە.

ناپۆلی یەکێکە لەو یانانەی بە جیدی بیر لە گواستنەوەی نونێز دەکاتەوە، لەلایەکی دیکەوە ئاتلێتیکۆ مەدرید و چەند یانەیەکی سعوودیش بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە یورگواییەکە لەسەرهێڵن.

نونێز تاوەکو ئێستا 40 گۆڵی بۆ لیڤەرپوول کردووە، بەڵام لەم وەرزەدا تەنیا خاوەنی حەفت گۆڵە و بووەتە پاڵێوراوێکی سەرەکی بۆ جێهێشتنی قەڵای ئانفیڵد. لیڤەرپوول نونێزی بەبڕی 85 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکا گواستەوە، ئێستاش دەیانەوێت پارەیەکی کاشی باشیان دەستبکەوێت، تاوەکو گواستنەوەی ئەستێرەیەکی وەکو ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ یونایتد پارەدەر بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button