ئەمڕۆ ناسنامەی پاڵەوانی خولی پلە دووی کوردستان ئاشکرا دەبێت
بەردەڕەش و شێخان یاریی پاڵەوان بوون لە ئاکرێ دەکەن

یاریگا –
لە یاریی دیاریکردنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی پلە دووی کوردستان، بەردەڕەش و شێخان لە یاریگای ئاکرێ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
دوای ئەوەی هەر دوو یانەی بەردەڕەش و شێخان لە کۆمەڵەکانی خۆیان بە پلەی یەکەم سەرکەوتن بۆ قۆناخی کۆتایی خولی پلە دووی کوردستان، شەممە ( 10ـی ئایاری 2025 ) لە یاریگای ئاکرێ هەر دوو یانەکە رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی پلە دووی کوردستان ئاشکرا دەبێت.
بڕاوەی یاریی نێوان بەردەڕەش و ئاکرێ جگە لەوەی دەبێتە پاڵەوانی خولی پله دووی کوردستان، راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان لە وەرزی داهاتوو، دۆڕاوی ئەم یارییەش چاوەڕوانی براوەی نێوان حاجیاوا و سەنگەسەر دەکات.
لە یاریگای بازیان دوو یانەی دەڤەری راپەرین بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن، حاجیاوا و سەنگەسەر کە بە پلەی دووەم لە کۆمەڵەکانیان سەرکەوتن لە سەر داواکاری خۆیان بەبێ ئامادەبوونی هاندەری هەر دوو یانە لە یاریگای بازیان رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
براوەی یاریی نێوان حاجیاوا و سەنگەسەر لەگەڵ دۆڕاوی یاریی نێوان بەردەڕەش و شێخان یاریی دەکات، براوەشیان هاوشانی پاڵەوانی خولەکە دەگاتە ریزی خولی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی 2025 _ 2026 .