مووچەی ساڵانەی فلۆریان فیرتز لە یانە نوێیەکەی ئاشکرا دەبێت
هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە..

یاریگا –
فلۆریان فیرتز لەنێو ئەو چەند یانە گەورەیەی ئەوروپا چاویان لێیەتی، بڕیاری خۆیداوە و بایرن میونشنی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی یاریی بۆ بکات.
رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن دەمێکە لەگەڵ فلۆریان فیرتز گەیشتووەتە رێککەوتن، جا لەم هاوینە بێت یاخود لە هاوینی 2026 ئەوا ئەستێرە ئەڵمانییەکە هەر پەیوەندی بە بایرن دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە بایرن میونشن لەگەڵ فیرتز لەسەر پاداشتە داراییەکانیش گەیشتووەتە رێککەوتن و مووچەی ساڵانەی یاریزانەکە لە بایرن لەنێوان 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
🚨🔴 From FC Bayern’s point of view, they have long reached an agreement in principle with Florian #Wirtz — whether for a move this summer or in 2026. Wirtz would earn between €20–25 million per year on a five-year contract.
A move to Bayern has long been the clear plan for… pic.twitter.com/3Gj7T7Y4Qb
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) May 9, 2025
فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە بایرن میونشن لەمێژە پلانی گواستنەوەی فلۆریانی بۆ یاریزانەکە و خانەوادەکەشی روونکردووەتەوە.
بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دانوستانێکی فەرمی لەنێوان بایرن میونشن و بایەر لیڤەرکوزن نەکراوە، چونکە تاوەکو ئەمڕۆ هەینی فیرتز یانەکەی لە رۆیشتنی ئاگادارنەکردووەتەوە و باڤارییەکان چاوەڕوانی ئەوەن فلۆریانی 22 ساڵن یەکەم هەنگاوی خۆی بنێت و یانەکەی ئاگاداربکاتەوە.
یاریزانە 21 ساڵانەکەی لیڤەرکوزن ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 140 ملیۆن یۆرۆیە و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە، کە ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرکوزن نوێکردەوە.
فیرتز لەم وەرزە لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن لە 43 یاری 16 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، لەوەتەی ساڵی 2021 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کراوە و لە 21 یاریی نێودەوڵەتی خاوەنی 6 گۆڵە بە درێسی مانشافت.