ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ئارسیناڵ بەئاسانی دەستبەرداری ویلیام سالیبا نابێت

گەنەرز گفتوگۆکانی چڕکردووەتەوە...

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکاری فەڕەنسی ویلیام سالیبا چڕکردووەتەوە.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی ویلیام سالیبای چڕکردووەتەوە و دەیانەوێت بەزوترین کات گرێبەستی بەرگریکارە 24 ساڵانییەکە نوێبکەنەوە.

رۆژنامە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئارسیناڵ نایەوێت لەم هاوینە بە نرخێکی هەرزاند یاخود لە داهاتوودا بێبەرامبەر دەستبەرداری سالیبا ببێت، بۆیە هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە خێراتر کردووە.

هەر بەگوێرەی رۆژنامەی لیکیپ، بەرپرسانی ریال مەدرید بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک، لە پەیوەندی بەردەوامدابوون لەگەڵ کەسانی نزیک لە ویلیام سالیبا، بەرگریکاری ئارسیناڵ.

رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، ریال مەدرید پێی وایە سالیبا دەبێتە سەرکردەی هێڵی بەرگری یانەکە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو.

ریال مەدرید زۆر بەدەستی پێکانی بەرگریکاران ناڵاندی، هەریەکە لە دەیڤد ئالابا و ئیدێر میلیتاو بەهۆی پێکانی درێژخایەن لە یاریگاکان دابڕان، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی باڵای یانەکەی ناچارکردووە، بە جیدی بیر لە گواستنەوەی دڵی بەرگریکارێک بکەنەوە.

سالیبا لە هاوینی 2019 بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە سانت ئیتیانەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد و لە هاوینی 2027 گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەوە ئەوا ئارسیناڵ لەوانەیە لە هاوینی داهاتوودا، بۆ دەستکەوتنی پارەیەکی باش، دەستبەرداری تواناکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button