سعوودیەگرنگترین

کوڕەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ کرا

هەفتەی داهاتوو درێسی پۆرتوگاڵ دەپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ جونیۆر بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ژێر 15 ساڵانی پۆرتوگاڵ کرا.

جونیۆر کوڕی گەورەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆیەکەمجار بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بانگهێشت کرا و رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە کرواتیا بەشداریی پاڵەوانێتییەک دەکات، کە ئەو پاڵەوانێتییە رۆژی 13ـی مایۆ/ئایار دەستپێدەکات و پێنج رۆژ دەخایەنێت، پۆرتوگاڵ لەو پاڵەوانێتییە بەرامبەر ژاپۆن و یۆنان و ئینگلتەرا یاریی دەکات.

May be an image of 1 person, playing American football and text

کوڕە 14 ساڵانەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە لە یانەی نەسڕی سعوودی یاریی دەکات و پێشتر لە ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید و یوڤێنتۆس بووە، یەکەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ دەکرێت، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردەی ژێر 15 ساڵانی پۆرتوگاڵی لە کڕواتیا بەشداریی پاڵەوانێتی ڤلاتکۆ مارکۆڤیچ دەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ (40 ساڵان) پێشتر رایگەیاندووە، خەون بەوە دەبینێت پێش وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن بتوانێت لەگەڵ کوڕەکەی یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button