ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ریال مەدرید لەبەر دوو هۆکار لە گواستنەوەی هیوسن دوودڵە

یاریگا –
ریال مەدرید لە گواستنەوەی هیوسن دوودڵە و بەهۆی بەرزی نرخەکەی و بچووکی تەمەنی، لە کڕینی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە پەشیمان دەبێتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لە گواستنەوەی دین هیوسن بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی دوودڵە، چونکە ئەو بەرگریکارە تەمەنی تەنیا 20 ساڵە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بەرزە و دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامە مەدریدییەکە راشیگەیاندووە، هەریەکە لە یانەکانی ئارسیناڵ، لیڤەرپوول، چێڵسی، تۆتێنهام، نیوکاسڵ یونایتد چاویان لە گواستنەوەی هیوسنە و مانەوەی ئەو بەرگریکارە لە بۆرنمۆس مسۆگەر نییە.
هیوسن لەم وەرزە بەشداریی 33 یاریی کردووە و بە درێیس بۆرنمۆس 3 گۆڵ و 1 ئەسیستی کردووە.