تورکیاگرنگترین

مۆرینیۆ: پاڵەوانی ئەم وەرزە پێشوەختە دیزاین کراوە

سپێشەڵ وەن هێرشێکی فراوان دەکاتە سەر گاڵاتەسەڕای؛ پێشوەختە دیزاین کرابوو

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ لە لێدوانە پڕ مشتومڕەکانی ناوەستێت و هێرشێکی توند دەکاتە سەر گاڵاتەسەڕای.

گاڵاتەسەڕای نزیکە لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی سوپەرلیگی تورکیا و مۆرینیۆ، راهێنەری فەنەرباچێ پێی وایە، دیاریکردنی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە دیزاین کرابوو و پێشوەختە داندرابوو.

دوێنێ یەکشەممە، فەنەرباچێ یاریی دێربی ئیستانبووڵی 0-1 لە یاریگای خۆی بە بێشیکتاش دۆڕا و دەرفەتەکانی بردنەوەی گاڵاتەسەڕای پێشەنگداری زیادکرد.

تەنیا چوار یاریی بۆ تەواوبوونی ئەم وەرزەی سوپەرلیگی تورکیا ماوە و گاڵاتەسەڕای هەشت خاڵ لە خاوەن لەی دووەم دوورە. مۆرینیۆ دوای تەواوبوونی یارییەکە روونیکردەوە؛ ناوبژیوان لە بەڕێوەبردنی یارییەکە سەرکەوتوو نەبوو و لە سەرەتاوە دەرفەتی بردنەوەی نازناوەکەیان نەبوو

کاتێک هەندێک یاریزان بەگوێرەی پێویست ئاست پێشکەش ناکەن، ئەوا کاریگەری لەسەر ئاستی گشتی یانەکە دروست دەبێت، تەنانەت پاڵەوانی ئەم وەرزە بەر لەدەستپێکردنی دیارییکرابوو.

ئەو یارییانەی لە یاریگای خۆماندا دۆڕاین، یەکلاییکەرەوە بوون، زۆرم قسە لەسەر بڕیارەکانی ڤار، ناوبژیوان ماندوو کرد و ماندووبووم، هیچ دەسەڵاتێکم نییە و هیچ شتێک ناگۆڕێت، ئیتر ئەمە دۆخەکەیە.

مۆرینیۆ بەدرێژایی ئەم وەرزە بەردەوام گلەیی لە ئاستی ناوبژیوانن کردووە، تەنانەت لە یاریی کلاسیکۆی تورکیا لە نێوان گاڵاتەسەڕای و فەنەرباچێ کە لە فێبرایەر/شوباتی رابردوو کرا، یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا ناچاربوو ناوبژیوانێکی بیانی بۆ یارییەکە دابنێت.

دەنگۆکانی مانەوەی مۆرینیۆ لە تورکیا گومانی لەسەرە و بە ئەگەرێکی زۆر، دوای تەواوبوونی وەرز، تورکیا جێدەهێڵێت؛

قسە لەسەر داهاتووی خۆم ناکەم، لە میدیاکان هیچ شتێک باس ناکەم و ئەگەر شتێک هەبێت، ئەوا بابەتێکی کەسییە.

یاریی داهاتووی فەنەرباچێ بەرامبەر ئیستانبوڵ باشاکشەهیرە و لە ئەگەری دۆڕانی یارییەکە، گاڵاتەسەڕای بە فەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button