عێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

تەواو؛ گراهام ئارنۆڵد تاوەکو 2027 دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق

Yariga App

یاریگا –

گراهام ئارنۆڵد تاوەکو 2027 ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەگرێتە ئەستۆ و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەفەرمی رایدەگەیەنێت.

ماڵپەڕی Brisbane Timesـی ئوسترالی ئاشکرایکردووە، گراهام ئارنۆڵد راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئوسترالیا دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستەکەی واژۆ دەکات، کە پێشتر بەگوێرەی یاساکانی تۆپی پێی ئوسترالیا، هیچ راهێنەرێکی ئوسترالی رێگای پێ نەدەدرا ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ هەڵبژاردەیەکی ئاسیا بگرێتە ئەستۆ، بەڵام ئێستا ئەو یاسایە بەسەرچووە.

گراهام ئارنۆڵد (61 ساڵان) لە ساڵانی 2018 تاوەکو 2024 راهێنەری هەڵبژاردەی ئوسترالیا بوو، هەڵبژاردەکەی گەیاندە مۆندیالی 2022 و لەو مۆندیالە ئوسترالیای گەیاندە قۆناخی 16 و لەسەر دەستی ئەرجەنتین ماڵئاواییان کرد.

گراهام ئارنۆڵد کە لەوەتەی مانگی سێپتێمبەری 2024 بێ کارە، بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەست لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق واژۆ دەکات و لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 راهێنەرایەتی شێرەکانی رافیدەین دەکات، کە سەرەتای مانگی داهاتوو دوو یاریی چارەنووسسازیان بەرامبەر کۆریای باشوور و ئوردن هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button