ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ نیازی رۆیشتنی بە یانەکەی راگەیاندووە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی دیاری پرێمەرلیگ چاوی لە تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێیە و یانەکەشی لە نیازی رۆیشتن ئاگەدارکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی TBRFOOTBALLی ئینگلیزی، ئێچێبێری ئیزێ ئەستێرەی کاریگەری کریستاڵ پاڵاس پاڵاس یانەکەی ئاگەدارکردووەتەوە کە دەیەوێ بڕوات.

یاریزانە 26 ساڵانەکە سەرباری ئەنجامە کارەساتبارەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی، کەچی ئاستێکی ناوازە پیشاندەدات بەجۆرێک لە 38 یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان خاوەنی 9 گۆڵ و 11 ئەسێستە. ئیزێ رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە گەیاندنی پاڵاس بە فیناڵی جامی یەکێتی ئینگلتەرا کە رووبەڕووی مان سیتی دەبنەوە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەی سەرەوە، لە ئێستاوە یانەکانی ئاستۆن ڤیلا، تۆتنهام، مانچێستەر سیتی و نیوکاسڵ خواستیان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەی هێڵی ناوەندی هێرشبەریی.

بابەتی زیاتر

Back to top button