ئیسپانیاگرنگترین

یەکلاییدەبێتەوە؛ گۆڵەکەی ئینتەر میلان دروست بوو یاخود ستەمی لێکرا؟

هەموو شتێک ئاشکرا دەبێت..

Yariga App

یاریگا –

پێگەی Archivo VAR شیکاری بۆ حاڵەتی گۆڵەکەی هێنریخ مخێتاریان بەرامبەر بارسێلۆنا دەکات و کۆتایی بە مشتومڕەکان دەهێنێت.

شەوی رابردوو 30ـی نیسان، لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ئینتەر میلانی کرد و یارییەکە 3-3 بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

لە خولەکی 74ـی یارییەکە هێنریخ مخێتاریان گۆڵی چوارەمی ئینتەر میلانی کرد بەڵام بەهۆی ئۆفساید رەتکرایەوە، حەڵەتەکەش مشتومڕێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.

ئێستا پێگەی Archivo VAR کە تایبەتە بە شیکارییەکانی ڤاڕ، شیکاری بۆ حاڵەتەکە کردووە و بەگوێرەی شیکاری پێگەکە بڕیاری ناوبژیوان دروست بووە و گۆڵەکەی ئینتەر میلان ئۆفساید بووە.

یاریدەدەری ناوبژیوان لە بڕیارەکەی زۆر سەرکەوتوو بوو، مخێتاریان لە ئۆفسایدە، بۆ یەکلاییکردنەوەی حاڵەتەکە پێویستە سەیری ئەژنۆی بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا و پێی هێرشبەرەکەی ئینتەر میلان بکەیت، ئەوکات دەردەکەوێت بڕیارەکە دروستە و مخێتاریان لە ئۆفسایدە.

بابەتی زیاتر

Back to top button