ئیسپانیاگرنگترین

رۆژنامەی مارکا دوایین پەرەسەندنەکانی پەیوەندی نێوان پێرێز و ئانچێلۆتی ئاشکرا دەکات

دۆخەکە سەقامگیر نییە !

Yariga App

یاریگا –

چارەنووسی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید مشتومڕی زۆری دروستکردووە و هاندەران بەسەردووبەرەی جیاواز دابەشبوون.

رۆژنامەی مارکا پێچەوانەی دەنگۆکان راپۆرتێکی لەسەر دوایین پەرەسەندنەکان بڵاوکردووەتەوە و دیدگای نوێی یانەکەی دیارکرد.

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئانچێلۆتی هەیە و تەواو لەیەکتر تێدەگەن، لە راپۆرتەکەدا هاتووە؛

پێرێز و ئانچێلۆتی تەواو لەیەکتر تێدەگەن و ئامانجەکانیان روونە، سەرەتا یەکلاییکردنەوەی نازناوی لالیگا و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، پێرێز و ئانچێلۆتی لەسەر شەڕکردن لە پێناو بردنەوەی لالیگا هاوڕان و بە تەواوی کاتی خۆیانی بۆ تەرخان دەکەن، لە ئەگەری شکستهێنانی ریال مەدرید لە بردنەوەی لالیگا، ئەوا لەگەڵ پێرێز بڕیاری بەردەوامبوون یاخود جیابوونەوە دەدەن، بەڵام لە هەمووی گرنگتر، بڕیارەکە هەرچی بێت، وەکو دۆست دەمێننەوە.

ئانچێلۆتی پەیوەندیی لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل نەپچڕاندووە و ریال مەدریدیش لە گەڕان بەدوای جێگرەوە نەوەستاوە. هەردوولا لە هێڵی تایبەتی خۆیان کاردەکەن، بەڵام دوا بڕیار نەدراوە.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە داوای یەک یۆرۆشی لە ریال مەدرید نەکردووە، یانەکە و راهێنەرەکە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستیان رەتکردووەتەوە و پارە نەبووەتە بابەتی سەرەکی نێوانیان.

یەکێتیی تۆپی پێی بەڕازیل لە گرێبەستکردن لەگەڵ ئانچێلۆتی پەلەیەتی، بەڵام راهێنەرە ئیتاڵییەکە بە ئەرکەکەی لە ریال مەدرید پابەندە و هیچ پەلە ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button