ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێریک دایەر کێشەیەکی گەورە بۆ بارسێلۆنا دروست دەکات

لە هاوینی داهاتوو ماڵاوایی دەکات..

Yariga App

یاریگا –

ئێریک دایەر لە هاوینی داهاتوو بایرن میونشن جێدەهێڵێت و یانەکەی لە بڕیارەکەی ئاگادارکردووەتەوە.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی لێکیپی فەڕەنسی لۆیک تانزی بڵاویکردووەتەوە، ئێریک دایەر بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوو بایرن میونشنی ئەڵمانی جێبهێڵێت و پەیوندی بە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکە مۆناکۆ ئۆفەرێکی بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزی سێیەمیش پێشکەش بە دایەر کردووە، ئەوەش لە ئۆفەرەکەی بایرن میونشن باشتر بووە و بۆیە یاریزانەکە رازیبووە پەیوەندی بە مۆناکۆ بکات.

هاوکات رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا، فلۆریان پلەیتنبێرگ هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە بایرن میونشن لە ئێستاوە بەدوای شوێنگرەوەی دایەر دەگەڕێت و جۆناسان تای بەرگریکاری بایەر لیڤەرکوزنیش بژاردەی سەرەکی باڤارییەکانە.

جۆناسان لە هاوین گرێبەستەکەی لیڤەکوزن بەسەردەچێت و لەگەڵ بارسێلۆنا رێککەوتنی پێشوەختەی کردووە بۆ ئەوەی بێبەرامبەر پەیوەندییان پێوەبکات، بەڵام رۆیشتنی دایەر کێشەی بۆ کاتالوونییەکان دروستکردوو و بایرن دەیەوێت جۆناسان لە چنگی بارسێلۆنا دەربهێنێت.

لەلایەکی دیکە رۆژنامەی ئاسی ئسیپانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئەگەری پەیوەندیکردنی چابی ئاڵۆنسۆ بە ریال مەدرید، جۆناسان تا یەکێک دەبێت لەو یاریزانانی ئاڵۆنسۆ داوای گواستنەوەی دەکات، لە لیڤەرکوزنیش لەژێر سەرپەرشتی خۆی یاریی دەکات.

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی ئێستا بارسێلۆنا کەمتر پێویستی بە بەرگریکارە و کەیسی دانی ئۆلمۆش بەتەواوی چارەسەرنەکراوە، ئەگەری هەیە گواستنەوەی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بۆ بارسا شکستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button