ئینگلتەراگرنگترین

شۆک؛ گفتوگۆی نێوان ئارنۆڵد و خاوەنی لیڤەرپوول ئاشکرابوو

هیوای لیڤەرپوولییەکان زیندوو دەبێتەوە و ریال مەدرید کەوتوەتە دۆخی ئامادەباشییەوە

Yariga App

یاریگا –

خەریکە لیڤەرپوول بە تەکنیکی جیاواز کار لەسەر هێشتنەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە ئانفیڵد دەکات.

دوای دوو مانگی دیکە، گرێبەستی ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە لیڤەرپوول بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەک بۆ مانەوەی لە ئانفیڵد نییە، بەڵکو زۆربەی راپۆرتەکانی رۆژنامەوانی باس لە نزیکبوونەوەی لە ریال مەدرید دەکەن، تەنانەت باس لە رێککەوتنی سەرەتایی نێوانیانیش دەکرێت.

ئارنۆڵد لە تەمەنی شەش ساڵییەوە یاریی بۆ لیڤەرپوول دەکات و هەموو نازناوێکی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە، دوێنێ بۆ دووەمجار نازناوی پرێمەرلیگی لەگەڵ لیڤەرپوول بردەوە.

لە ساتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە، ئارنۆڵد و جۆن دەبڵیو هێنری، خاوەنی لیڤەرپوول بە یەکەوە بیندران و گفتوگۆیەکی قووڵیان کرد، ئەمەش پرسیاری زۆری لای هاندەران دروستکرد و ئێستا شیکردنەوەیەکی تەواو بۆ گفتوگۆییەکەیان کراوە.

نیکۆلا هیکڵینگ، لێوخوێنەر و لێکۆڵەرەوەیە، بە پشتنبەستن بە تەکنیکی جیاواز، گفتوگۆی نێوان ئارنۆڵد و خاوەنی لیڤەرپوولی ئاشکراکردووە؛

هێنری: بێدەنگیت هەڵبژاردووە، هەموو شتێک باشە؟

ئارنۆڵد: سەری دەلەقێنێت و دەڵێت ”عاقڵانە رەفتار دەکەم”

هێنری: دەستی بەرزکردەوە و گوتی ”دەمەوێت بڕیارە دروستەکە بدەیت”

ئارنۆڵد: بەڵێ، بەڵێ

هێنری: باشترین رێگە و خۆت مەترسێنە

ئارنۆڵد: ئایا پێویستە بڕیار بدەم؟

هێنری: لەسەرخۆ سەری دەلەقێنێت و دەڵێت ”بەدڵنیاییەوە” دواتر سووڕایەوە و گوتی ”پێیان بڵێ”

ئارنۆڵد: وەکو دەربڕینی رەزامەندی سەری لەقاند

ئارنۆڵد 370 یاریی لەگەڵ لیڤەرپوول کردووە، خاوەنی 27 گۆڵ و 94 ئەسیستە و یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی باڵی راست لەسەر ئاستی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button