ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ وێڵە بەدوای دۆزینەوەی گۆڵکارێک

چەندین ئامانجی دەستنیشانکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ خەریکە ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی کریستۆفەر ئێنکونکو ئامادە دەکات.

هێرشبەری فەڕەنسی لە هاوینی ساڵی 2023 لە لایپزیگەوە بەبڕی 52 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، سەرەڕای بەرزی چاوەڕوانییەکان، بەڵام ئێنکونکو نەیتوانیوە خۆی لە پرێمەرلیگ بسەلمێنێت و لەم وەرزەدا، تەنیا لە 9 یاریدا سەرەکی بووە.

ئێنکونکو لە کۆی 56 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ چێڵسی، 17 گۆڵی کردووە و تەنیا شەش گۆڵی لە پرێمەرلیگ بووە. پێشتر لەگەڵ لایپزیگ 58 گۆڵی بۆ یانە ئەڵمانییەکە کردبوو.

ئارسیناڵ وێڵە بەدوای دۆزینەوەی گۆڵکارێکی بەئەزموون. پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ پێی وایە کریستۆفەر لەگەڵ سیستمەکەی دەگونجێت و داوای گواستنەوەی کردووە.

هەرچەندە پێشتر باس لە گرنگیپێدانی بارسێلۆناش بۆ یاریزانەکە دەکرا، بەڵام بەرزی نرخەکەی وایکردووە بارسا لە گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسییەکە دوودڵ بێت.

ئارسیناڵ جیا لە ئێنکونکو، لە نزیکەوە چاودێری ڤیکتۆر یۆکێرێش، ئەستێرەی سویدی و سپۆڕتینگ لیسبۆنی پۆرتوگالی و بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگ و ئالێکساندەر ئیزاک، ئەستێرەی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button