ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ دەكاتەوە

تاوەكو 2028

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

كۆرتوا لە ساڵی 2018 لە ریزەكانی چێڵسیەوە بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2026 بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ، تیبۆ كۆرتوا گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ دوو وەرزی دیكە نوێ دەكاتەوە و تاوەكو 2028 لە ریال مەدرید بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ریال مەدرید و كۆرتوا لە مێژە گفتوگۆ لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەكەن و كۆتاییان بە زۆر شت هێناوە و لەسەر مەرجەكان رێككەوتوون. یانە شاهانەكە پێی وایە تیبۆ كۆرتوا باشترین گۆڵپارێزە.

لەم وەرزەدا كۆرتوا بەشداری لە 43 یاریی كردووە، 14 یاریی تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە و 48 گۆڵیشی لێكراوە.

تیبۆ كۆرتوا

بابەتی زیاتر

Back to top button