فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەم وەرزە بۆ ئێمباپێ کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

ئیتان ئێمباپێ، برای کیلیان ئێمباپێ بەهۆی پێکانێکی سەختەوە بە گریانەوە یاریگای بەجێهێشت.

ئیتان ئێمباپێ، برا بچووکەکەی کیلیان ئێمباپێ لە یاریی ئانجیێ بەرامبەر لیل لە لیگ وەن، لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 72 هاتە ناو یاریگا و لە دوای چوار خولەک و لە خولەکی 77 بەهۆی پێکان بە گریانەوە یاریگای بەجێهێشت.

دوای یارییەکە برۆنۆ جینێسیۆی راهێنەری لیل گوتی:

پێکانی ئیتان هەواڵێکی زۆر ناخۆشە. زۆر بەداخەوەم بۆی. زۆر هەوڵیدا تاوەکوو بگەڕێتەوە و ئێستا جارێکی دیکە تووشی پچڕانی ماسولکەی ران بووە. “ئەمە بەڕاستی قورسە.

ئیتان کە تەمەنی تەنیا 18 ساڵە، لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ لیل تووشی چەندین پێکان بووە. هاوینی رابردوو دوای جێهێشتنی پاریس سانجێرمان بەشێوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە لیلەوە کرد. ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا لە 14 یاریدا،کەمتر لە 300 خولەک یاریی کردووە و تەنیا دووجار لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە.

تا ئێستا بەهۆی پێکانەوە لە 24 یاریدا بەشداری نەکردووە و بە کۆی گشتی 146 رۆژ بەهۆی کێشەی جەستەییەوە ئامادەنەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button