بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەكی مەدریدی دەوێت

80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج دەكات

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئۆفەرێكی گەورەی بۆ گواستنەوەی ئیدواردۆ كاماڤینگا ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئامادەكردووە.

كاماڤینگا لە هاوینی ساڵی 2021 لە ریزەكانی رێنی فەڕەنسیەوە بە بەهای 31 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە ساڵی 2029 بەسەردەچێت.

كاماڤینگا لە یاریی بەرامبەر خێتافی تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەكەی مەدرید كۆتاییهاتووە و چاوەڕوان دەكرێت نەتوانێت بەشداری یارییەكانی جامی جیهانی یانەكانیش بكات.


بە گوێرەی زانیارییەكانی پێگەی فیچاخێسی ئیسپانی، پاریس سانجێرمان ئیدواردۆ كاماڤینگا لە سەرووی ئەو یاریزانانە دادەنێت كە وەرزی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی دەدات. بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێكی گەورە بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانە شاهانەكە دەكات.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ریال مەدرید بە جیدی بیر لە قبوڵكردنی ئۆفەرەكە دەكاتەوە و ئیدارەی یانە شاهانەكە ئامادەن دەستبەرداری یاریزانە 22 ساڵانەكە ببن، ئەگەر ئۆفەرێكی گونجاوی بۆ هات.

كاماڤینگا لەم وەرزەدا 34 یاریی كردووە و تەنیا دوو گۆڵی كردووە و دوو گۆڵیشی درووستكردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button