کوردستان

وەرزی داهاتوو گۆڵپارێزی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە خولەکانی کوردستان نابینرێن

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بریار و راسپاردەی نوێی دەرکرد

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بۆ وەرزی داهاتووی خولەکانی کوردستان هیچ گۆڵپارێزێکی دەرەوەی هەرێم ناتوانێ بۆ یانەکانی کوردستان یاری بکات.

شەممە ( 26ـی نیسانی 2025 ) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و چەندین بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد، بۆ وەرزی 2025 _ 2026 هیچ یانەیەک ناتوانێ گۆڵپارێزی دەرەوەی هەرێمی کوردستان یاریی پێبکات، بۆ وەرزی نوێی خولەکانی کوردستانیش هەر راهێنەرێک بۆی هەیە تەنها راهێنەرایەتی دوو یانە بکات لە یەک وەرز.

لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی تۆپی پێی کوردستان جۆری ئەو بڕوانامانەی دیاریکرد کە لە وەرزی داهاتوو لە خولی نایاب و پلە یەک و پلە دوو دەتوانن راهێنەرایەتی بکەن، بڕیاریش درا 3 _ 6 _ 2025 وەرزی نوێی خولی ژێر 20ساڵانی کوردستان دەست پێبکات.

تەواوی بڕیار و راسپاردەکانی ئەمڕۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان:

1 _ بۆ وەرزی 2025 _ 2026 لە خولەکانی کوردستان بەم شێوەیە کار بە بڕوانامەی راهێنەران دەکرێت:

آ _ راهێنەری یەکەم لە خولی نایابی کوردستان پێویستە بڕوانامەی( A ) ئاسیاوی یاخود کوردستانی هەبێت.

ب _ یاریدەدەری راهێنەر لە خولی نایابی کوردستان پێویستە بڕوانامەی ( B ) هەبێت.

ج _ راهێنەری یەکەم خولی پلە یەکی کوردستان پێویستە بڕوانامەی ( B ) هەبێت.

د _ یاریدەدری راهێنەر لە خولی پلە یەکی کوردستان پێویستە بڕوانامەی ( C ) هەبێت.

هـ _ راهێنەری یەکەم لە خولی پلە دووی کوردستان پێویستە بڕوانامەی ( C ) هەبێت.

و _ یاریدەدەری راهێنەر لە خولی پلە دووی کوردستان پێویستە بڕوانامەی کوردستانی یاخود ( D ) ئاسیایی هەبێت.

2 _ رێگەدرا بە ( میران محەمەد شاکر ) یاریزانی یانەی هەندرێن وەک یاریزانی دەرەوەی هەرێم یاری بۆ خولی ژێر 20 ساڵانی کوردستانی یانەکە بکات بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە نیشتەجێی هەولێرە.

3 _ یاریزان ( دیاری بەختیار ) بۆی نیە لە هیچ یانەیەکی خولەکانی کوردستان یاری بکات تاوەکو کێشەکەی لەگەڵ یانەی خەڵاتی پێنجوێن چارەسەر دەکات.

4 _ بۆ وەرزی 2025 _ 2026ـی خولەکانی کوردستان، هیچ گۆڵپارێزێکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ناتوانێ لە یانەکانی خولەکانی کوردستان یاری بکات.

5 _ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاری نێوان یانەی شێخان و یانەی باوەنوور، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ( سەیوان عەلی ) سەرپەرشتیاری یانەی باوەنوور بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.

6 _ لە یاری نێوان یانەی سنوور و یانەی خەڵاتی پێنجوێن لە گەڕی 7ـی خولی پلە دووی کوردستان، بە هۆی جنێودان و بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان بریاردرا بە راگرتنی ( میرکۆ ئیدریس ) یاریزانی یانەی خەڵاتی پێنجوێن بۆ 3 یاری و پێبژاردنی بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

7 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی سەنگەسەر و یانەی بەردەڕەش لە گەڕی 7ـی خولی پلە دووی کوردستان:

آ _ بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لەلایەن هاندەرانیەوە، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی سەنگەسەر بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

ب _ بەهۆی هەڵسوکەوتی دوور لەگیانی وەرزشی لەلایەن هاندەرانی یانەی سەنگەسەر، بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی سەنگەسەر بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

ج _ ئاگادارکردنەوەی یانەی سەنگەسەر بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی، بە پێچەوانەوە تووشی سزای قورستر دەبن.

8 _ لە یاری نێوان یانەی هەڵەبجەی شەهید و یانەی بروسک لە گەڕی 7ـی خولی پلە دووی کوردستان، بەهۆی جنێودان و بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان، بڕیاردرا بە راگرتنی ( بەختیار لەتیف ) راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی بروسک بۆ 3 یاری و پێبژاردنی بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

9 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی بەختیاری و یانەی شێخان لە گەڕی 7ـی خولی پلە دووی کوردستان:

آ _ بە هۆی جنێودان و بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان، بڕیاردرا بە راگرتنی ( جەلیل جەمیل ) سەرپەرشتیاری یانەی بەختیاری بۆ 3 یاری و پێبژاردنی بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

ب _ بە هۆی جنێودان و بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بەرامبەر ناوبژیوان، بڕیاردرا بە راگرتنی ( زانیار ئاوات ) یاریزانی یانەی بەختیاری بۆ 3 یاری و پێبژاردنی بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

10 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی چوارقوڕنە و یانەی زاخۆ لە گەڕی 27ـی خولی نایابی کوردستان، بەهۆی هەڵسوکەوتی ناوەرزشی بڕیاردرا بە پێبژاردنی هەریەک لە:

آ _ نەدیار عەلی سەرپەرشتیاری یانەی زاخۆ بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

ب _ محەمەد عەبدوڵا یاریزانی یانەی زاخۆ بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

ج _ مونتەزڕ محەمەد یاریزانی یانەی زاخۆ بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

د _ حەیدەر حەمید یاریدەدەری راهێنەر بەبڕی 500000 پێنج سەد هەزار دینار.

11 _ بۆ وەرزی 2025 _ 2026ـی سەرجەم خولەکانی کوردستان، هەر راهێنەرێک بۆی هەیە تەنها راهێنەرایەتی 2 یانە بکات لە یەک وەرزدا.

12 _ بانگهێشتکردنی ئەم ناوانەی خوارەوە بە مەبەستی ئامادەبوون لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە رۆژی سێشەممە 29 _ 4 _ 2025 کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ .

آ _ عادل عەلی راهێنەری یانەی شێروانە

ب _ رەفیق سەعید راهێنەری یانەی چوارقوڕنە

ج _ ئەحمەد خەلیل سەرۆکی یانەی هەڵۆ

د _ هێرش عەبدولڕەزاق راهێنەری یانەی کۆیە

هـ _ قادر رەشید ژمارە 21 یاریزانی یانەی شێلادزێ

13 _ وەرزی نوێی خولی ژێر 20ساڵانی نایابی کوردستان لە 3 _ 6 _ 2025 دەست پێدەکات.

14 _ یاریزانی کوردی دانیشتووی موسڵ بە یاریزانی ناوەوەی هەرێم هەژمار دەکرێت.

15 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی بەردەڕەش و یانەی مەخموور لە گەڕی 8ـی خولی پلە دووی کوردستان، بەهۆی لێکچوونی درێسی هەر دوو یانە و نەبوونی درێسی یەدەگ لە یانەی مەخموور، بڕیاردرا بە هەژمارکردنی ئەنجامی یاری 3 _ 0 لە بەرژەوەندی یانەی بەردەرەش بەو پێیەی یانەی بەردەرەش خاوەن یاریگایە و پێویست بوو یانەی مەخموور درێسەکانیان بگۆڕن.

16 _ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خەلیفان و یانەی هەڵەبجەی شەهید لە گەڕی 6ـی خولی پلە دووی کوردستان، بەهۆی هەڵسوکەوتی ناوەرزشی و بەکارهێنانی وتەی نەشیاو بڕیاردرا بە:

آ _ راگرتنی ( ئارام حاجی ) سەرپەرشتیاری یانەی خەلیفان بۆ 3 یاری.

ب _ راگرتنی ( سەرباز ئەحمەد ) یاریدەدەری راهێنەر بۆ 3 یاری.

ج _ راگرتنی ( محەمەد عەبدوڵا ) کارگوزاری تیپ بۆ 3 یاری.

د _ ئەنجامدانی دوو یاری یانەی خەلیفان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ ئامادەبوونی هاندەر.

هـ _ پێبژاردنی یانەی خەلیفان بەبڕی 1500000 ملیۆنەک و پێنج سەد هەزار دینار، لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی سزاکان قورستر دەبن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button