
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ریال مەدرید و بارسێلۆنا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریگای لا كارتوخا لە سێڤییا لە میانی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یەک ببنەوە.
پڕۆفایلی یاری

ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی ماڵئاوایی كرد، دوای ئەوەی لەو قۆناخەدا بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-1 بەرامبەر ئارسیناڵ شكستیهێنا.
یانە شاهانەكە لەم وەرزەدا هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا دەدات.
ریال مەدرید لە قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال سۆسێداد یارییكرد و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 5-4 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكە. لە بەرامبەردا بارسێلۆناش بەهەمان ئەنجام لە ئاتلێتیكۆ مەدریدی بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی.
هەردوو یانە لە مێژوودا 259 جار رووبەروو بوونەتەوە، 106 جار ریال مەدرید براوە بووە و بارسێلۆناش 102 جار و لە 51 یارییش یەكسان بوون.
لە رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان ریال مەدرید 438 گۆڵیكردووە و بارسێلۆناش 428 گۆڵ.
هەروەها لە جامی شای ئیسپانیادا 38 جار رووبەروو بوونەتەوە لە 17 یاریی بارسا براوە بووە و ریالیش 13 یاریی بردووەتەوە و هەشت یارییش یەكسان بوون.
حەوت جار لە یاریی كۆتایی جامی شا یارییانكردووە ریال 4 جار براوە بووە و بارساش سێ جار.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بۆ یاریی كلاسیكۆی جیهان لە تواناكانی هەریەك لە ئیدواردۆ كاماڤینگا، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال و ئالابا بێبەش دەبێت.
بارسێلۆنا بە بێ لیڤاندۆڤسكی، بالدێ، كاسادۆ و بێرناڵ رووبەرووی مەدرید دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤالڤێردێ، ئاسێنسیۆ، روریگەر، مێندی
مۆدریچ، چوامینی، بێڵینگهام
ڤینیسیۆس، ئێمباپێ، رۆدریگۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، كوبارسی، مارتینیز، فۆرت
دی یۆنگ، پێدری
یامال، ئۆلمۆ، رافینیا
تۆرێس