کوردستان

یاریزانێکی زاخۆ بە هەشت خولەک هاتریکی تۆمارکرد

یارییە کراوەکانی گەڕی 29ـی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

یارییەکراوەکانی گەڕی پێش کۆتایی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات و یاریزانێکی زاخۆ بە هەشت خولەک هاتریکی تۆمارکرد.

گەڕی 29ـی خولی نایابی کوردستان بە ئەنجامدانی شەش یاریی کۆتایی هات و لە سەرجەم یارییەکانیشدا گۆڵ تۆمار کرا، برایەتی لە یاریگای خۆی 3 _ 2 لە هەندرێنی بردەوە، برایەتی هاتە ریزبەندی نۆیەم بە 36 خاڵ و هەندرێنیش گەڕایەوە ریزبەندی پێنجەم بە 41 خاڵ.

هەولێر کە بە فەرمی دابەزینی بۆ ریزی پلەیەکی کوردستان مسۆگەر کردووە 2 _ 1 بەرامبەر رانیە شکستی هێنا، هەولێر کەوتە ریزبەندی 14ـەم بە 25 خاڵ و رانیەش بە 37 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت، پێشمەرگەی هەولێر لە ریزبەندی دووەم مایەوە بە 49 خاڵ دوای سەرکەوتنی بەرامبەر رزگاری 2 _ 1 ، رزگاریش بە 37 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەم دیت.

زاخۆ لە یاریگای خۆی و بە ئەنجامێکی گەورە 6 _ 1 لە پیشەسازی بردەوە، محەمەد عەبدوڵا یاریزانی زاخۆ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و بە هەشت خولەک هاتریکی کرد و لە خولەکەکانی 54 و 59 و 62 گۆڵەکانی تۆمارکرد، زاخۆ 46 خاڵی هەیە لە ریزبەندی سێیەم دێت و پیشەسازیش بە 34 خاڵ لە ریزبەندی 11ـەم دێت.

ئاکرێ تووشی دۆڕانێکی قورس هات و 3 _ 0 بەرامبەر سیروانی نوێ دۆڕا، ئاکرێ کە پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکەیە 36 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت، سیروانی نوێ بە 44 خاڵ چووە ریزبەندی چوارەم، چوارقوڕنە لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و 3 _ 1 بەرامبەر دەربەندیخان دۆڕا، چوارقوڕنە 33 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 12ـەمە و دەربەندیخانیش 38 خاڵی هەیە لە ریزبەندی شەشەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button