ئانچێلۆتی له ئێندریك تووڕه ده‌بێت و هێرشی توندی ده‌كاته سه‌ر

یاریگا –
کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید هێرشێکی توندی کردە سەر ئێندریكی یاریزانی بەڕازیلی بەهۆی ئەو ئاستە لە یارییەکەی بەرامبەر خیتافیدا پێشکەشی کرد.
شه‌وی رابردوو لە گەڕی 33ـی خولی ئیسپانیا، لە یاریگای کۆلۆسیۆم ئەلفۆنسۆ پێرێز، ریال مەدرید سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر خیتافی تۆماركرد و ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی لالیگا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا نوێكرده‌وه.
لە خولەکی 21 ئاردا گولەر تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و ژمارەی خاڵەکانی ریاڵ مەدریدی بۆ 72 خاڵ بەرزکردەوە و پلەی دووەمی بەدەستهێنا و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێڵۆنای پێشه‌نگ بۆ چوار خاڵ كه‌مكرده‌وه.
پێدەچێت ئەنچیلۆتی دوای سەرکەوتنی تیپەکەی لە بارێکی ناجێگیردا بێت و سەرزەنشتی ئێندریكی كرد و ئاماژەی بەوەدا کە دوو یاریزانی تیپەکە بۆ یاریی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا ئاماده نابن.
ئانچیلۆتی باسی ئێندریک کرد كاتێك له گێمی دووه‌م ده‌رفه‌تێكی راسته‌قینه‌ی له ده‌ستدا و هه‌وڵیدا تۆپەکە بەسەر گۆڵپارێزەکەدا بخاته گۆڵه‌وه بەڵام شکستی هێنا، راهێنەرەکەش تووڕەی خۆی له یاریزانه‌كه نه‌شارده‌وه و گوتی،
ئێرە سته‌یجی شانۆگەری نییە بەئارەزووی خۆت نماییش بکەی ده‌بێت به‌رپرسیاره‌تیت هه‌بێت.
🎙️ Carlo Ancelotti, sobre las lesiones de Camavinga y Alaba:
❌ “Es difícil que se recuperen para el sábado”
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) April 23, 2025
ئانچیلۆتی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە گوتیشی،
بەڵێ له ئێندریك توڕە بووم، دوو هەلی هەبوو، لە یەکەمدا نەیتوانی به دروستی مامه‌ڵه بكات، لە دووەمیشدا ده‌یتوانی باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات و گۆڵ بكات، به‌ڵام نه‌یكرد.
😵 ¿PALAZO de ANCELOTTI a ENDRICK?
💥 “Tiene que aprender, debe tirar lo más fuerte posible y no hacer filigranas”.
📺 #ChiringuitoMadrid 📺 pic.twitter.com/pH610Wk6SD
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) April 23, 2025
ئاماژەی بەوەشکرد،
بەڕاستی، نابێت ئەو کارانە بکات، گەنجە و دەبێت فێربێت، ده‌بێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی دووه‌می كه بۆ رێك كه‌وت ده‌بوو به ئاسانی گۆڵ بكات، نەک نواندن و خۆنمایشکردن بكات ئه‌مه شانۆ نیه.
— CARLO ANCELOTTI: “Endrick ha tenido 2 oportunidades. En la primera creo que mejor no lo podía hacer. La segunda podía ser fuera de juego, pero, efectivamente, no puede hacer esas cosas. Es joven, tiene que aprender. Él tiene que tirar lo más fuerte posible. No tiene que hacer… pic.twitter.com/5NPeeMUfea
— Invictos (@InvictosSomos) April 23, 2025
سەبارەت بە ئاستی گولەر، ئانچیلۆتی رایگه‌یاند،
ئاستێکی نایابی پێشكه‌ش كرد، وەک هەمیشە بە کوالیتییەکی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وت، کاتێک بە پێکهاتەی 4-4-2 یارییمان ده‌كرد، تەنها دەمانتوانی وەک یاریزانێکی باڵی راست یاری پێبکەین، چونکە ئەوە تاکە شوێنه کە لەم پێکهاتەیەدا بۆ ئه‌و له‌به‌رده‌ست بوو.
هه‌روه‌ها گوتی،
ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەوە بوو کە لە رووی بەرگرییەوە پتەوتر بین، بەڵام لە هێرشبردندا کاریگەریمان نه‌بوو، گێمی یەکەم لەو ڕووەوە باش بووین، بەڵام لە گێمی دووەمدا کاریگەریمان لەدەستدا.
سەبارەت بە پێکانەکانی ئالابا و کاماڤینگا ئاشكرایكرد،
هەردووکیان بەدەست ئازاری قاچیانه‌وه دەناڵێنن، پێموایە پێکانی ماسولکەیان هه‌یه، ئەستەمە بۆ یاریی رۆژی شه‌ممه بگه‌رێنه‌وه.