ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێ گەورەی ئیتاڵیا ململانێی گواستنەوەی کیێزا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

فێدێریکۆ کیێزا دەیەوێت بگەڕێتەوە نیشتمان و گەورەکانی ئیتاڵیاش خۆیان بۆ گواستنەوەی ئامادە دەکەن.

رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، فێدێریکۆ کیێزای هێرشبەری ئیتاڵی بەنیازە لیڤەرپوول جێبهێڵێت و دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سێریا ئەی.

هێرشبەرە 27 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو یوڤێنتوسی جێهێشت و بەبڕی 12 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بەڵام بەشداریی تەنیا 12 یاریی رێدزی کردووە، 395′ خولەک یاریی کردووە و 2 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.

کیێزا لە کورسی یەدەکی لیڤەرپوول بێزاربووە و بڕیاریداوە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە هەرسێ یانەی ئینتەر میلان، ناپۆلی و رۆما ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن.

کیێزا پێشتر لە سێریا ئەی یاریی بۆ فیۆرێنتینا و یوڤێنتوس کردووە، بەدرێسی هەردوو یانەکە بەشداریی 324 یاریی کردووە، 77 گۆڵی کردووە و 57 گۆڵیشی دروستکردووە.

لەگەڵ خانمە پیرەکە دوو نازناوی جامی ئیتاڵیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button