ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

یاریزانێكی‌ ئارسیناڵ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ پاریس سانجێرمان ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

لیاندرۆ ترۆساردی هێرشبەری یانەی ئارسیناڵ ناڕەزایی خۆی لە ئاستی تیپەکەی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس دەربڕی و رایگه‌یاند، به‌رامبه‌ر پاریس یارییه‌كه‌ی جیاواز ده‌كه‌ین.

له‌ گه‌ڕی 34ـی پرێمه‌رلیگ ئارسیناڵ له‌ یاریگای خۆی له‌گه‌ڵ كریستاڵ پالاس 2-2 یه‌كسان بوو دوو خاڵی له‌ ده‌ستدا،  بەمەش لیڤەرپوول له‌ یاریی داهاتووی به‌رامبه‌ر تۆتنهام پێویستی تەنها بە خاڵێکە بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌.

ترۆسارد لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت گوتی،

ئەمڕۆ کوالیتی یارییەکە بەو شێوەیە باش نەبوو، ئێمه‌ یارییه‌كی خراپمان كرد، لە هیچ شوێنێکی یاریگا باش نه‌بووین، لەسەر ئەوە سزا دراین، دەبێت ئاستمان بەرز بکەینەوە، بەتایبەت یارییەكی  گەورەمان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له‌ پێشه‌.

هێرشبەرە بەلجیکییەکە سەبارەت بە خواستی تیپه‌كه‌ی گوتی،

دەمانەوێت لە هەموو یارییەک و پاڵه‌وانه‌تیه‌ك سەرکەوتن بەدەستبهێنین، دوای یارییەکەی ریال مه‌درید هەستێکی ئەرێنیمان هەبوو، بەڵام له‌م یارییه‌ زۆر خراپ بووین.

سەبارەت بەو هەڵە تەکنیکیانەی کە لە کاتی یارییەکەدا روویاندا گوتی، هەندێکجار کێشەکە لە شتە بنەڕەتییەکانه‌، له‌م یارییه‌ تەنانەت من خۆشم، ئەوەندە باش نەبووم، دەبێت لە رۆژانی داهاتوودا لەوە باشتر بکەین.

ترۆسارد لە کۆتایی قسەکانیدا تیشكی خسته‌ سه‌ر یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان و گوتی،

بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی یارییەكه‌مان به‌رامبه‌ر  پاریس سانجێرمان ده‌كه‌ین له‌ چامپیۆنزلیگ شەش رۆژمان ماوە بۆ ئەوەی بە تەواوی خۆمان بۆ ئەم یارییە ئامادە بکەین، ئاستەکە تەواو جیاواز دەبێت.

هه‌روه‌ها له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند،

دڵنیام له‌ به‌رامبه‌ر پاریس به‌ ئاستێكی زۆر به‌رز ده‌رده‌كه‌وین و ده‌مانه‌وێت باشترین ئاستی خۆمان پێشكه‌ش بكه‌ین، ئێمه‌ ئه‌م یارییه‌ له‌ بیرده‌كه‌ین و بیر له‌ یاریی پاریس ده‌كه‌ینه‌وه‌ و ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه‌ یاریی كۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button