عێراقگرنگترین

پێشهاتێکی نوێ؛ ڤار لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق ناتوانێت ئۆفساید چێک بکاتەوە

دیمەنێکی ژووری ڤاری یاریی شوڕتە و زەوڕا هەرای نایەوە

Yariga App

یاریگا –

بەهۆی ئەوەی مۆڵەتی سیستەمی چێک کردنەوەی ئۆفساید لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەسەر چووە و تاوەکو ئێستا نوێ نەکراوەتەوە، سیستەمی ڤار لە یارییەکانی خولەکە ناتوانێت حاڵەتەکانی ئۆفساید چێک بکاتەوە.

دوای ئەوەی لە یاریی شوڕتە و زەوڕا لە کلاسیکۆی خولی ئەستێرەکانی عێراق، وێنەیەکی ژووری ڤار بڵاوبووەوە، ناوبژیوانی ڤار و یاریدەدەرەکەی بە مۆبایل دەیانەوێت حاڵەتێکی ئۆفساید لە یارییەکە چێک بکەنەوە، ئەندامێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هۆکاری ئەم رووداوەی ئاشکراکرد.

ئەندامێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە کەناڵی رابیعە ریازی راگەیاندووە، لەبەر ئەوەی مۆڵەتی سیستەمی چێککردنەوەی ئۆفساید بەسەر چووە و تاوەکو ئێستا نوێ نەکراوەتەوە، سیستەمی ڤار ناتوانێت خوودکارانە و بە سیستەم حاڵەتەکانی ئۆفساید چێک بکاتەوە.

ئەندامەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق راشیگەیاندووە، لەبەر ئەوەی ئەو کۆمپانیایەی مۆڵەتی سیستەمی چێککردنەوەی ئۆفساید نوێدەکاتەوە، نیو ملیۆن دۆلار قەرزی لەلای فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەیە و قەرزەکان کەلەکەبوون، بۆیە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئەو مۆڵەتە نوێبکرێتەوە، تاوەکو ئەو خزمەتگوزارییە بەردەست بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button