ئیتاڵیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ئینتەر میلان V ئەیسی میلان؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی جامی ئیتاڵیا ئینتەر میلان و ئەیسی میلان رووبەروو دەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئینتەر میلان و ئەیسی میلان رووبەرووی یەک ببنەوە، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشكۆتایی جامی ئیتاڵیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

یاریی چوون لە نێوان هەردوو یانە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتایی هات.

رووبەرووبوونەوەی نێوان ئەیسی میلان و ئینتەر میلان بە دێربی توڕە ناسراوە و بە یەکێک لە بەهێزترین و دێرینترین دێربییەکانی مێژوو دادەنرێت.

لەم وەرزەداو لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا دوای گەیشتنی هەردوو یانە بە یاریی كۆتایی، ئەیسی میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئینتەر میلانی بردەوە و توانی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا بباتەوە.

ئەیسی میلان لە قۆناخی چارەگی كۆتاییدا لە رۆمای بردەوە و خۆی گەیاندە پێشكۆتایی جامی ئیتاڵیا، لە بەرامبەردا ئینتەر میلان بە بردنەوە لە لازیۆ خۆی گەیاندە ئەو قۆناخە.

هەردوو یانە لە مێژوودا 227 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە، لە 85 یاریی ئینتەر براوە بووە و میلانیش 73یاریی و لە 69 یارییش یەكسان بوون.

لە یارییەكانی جامی ئیتاڵیا 28 جار رووبەروو بوونەتەوە 10 یاریی میلان براوە بووە و نۆ یارییش ئینتەر لە 9 یاریشدا یەكسان بوون.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئینتەر بە بێ ماركۆس تورام، دومفرێس ، زیلینسكی و كاربۆنی رووبەرووی ئەیسی میلان دەبێتەوە.

ئەیسی میلان بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی ئێمیرسن، لۆفتوس چیك و وۆڵكەر بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئینتەر میلان

مارتینێز

پاڤارد، ئاچێربی، باستۆنی

دارمیان، بارێلا، چالهانئۆغلۆ، میختاریان، دی ماركۆ

لاوتارۆ، كۆرێیا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئەیسی میلان

ماینان

 گابیا، پاڤلۆڤیچ، تۆمۆری

تیۆ هێرناندێز، رێندێرس، فۆفانا، خیمینێز

لیاو، ئابراهام، پولیسیچ

بابەتی زیاتر

Back to top button