
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پێشخراوەی هەفتەی 34 ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری كریستاڵ پاڵاس بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 34ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا رووبەرووی ریال مەدرید بوویەوە و لە كۆی هەردوو یاریی بە ئەنجامی 5-1 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی و ریال مەدریدیشی لە پاڵەوانییەتیەكە كردە دەرەوە.
هەروەها لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ بێ هیوا بووە و بە جیاوازی سیازدە خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.
لەم وەرزەدا لە 33 یارییدا 18 یاریی براوە بووە دوازدە یارییش یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا كریستاڵ پاڵاس لەم وەرزەدا 33 یاریی كردووە و لە 11 یاریی براوە بووە، 11 یاریی یەكسان بووە و 11 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، جۆرجینیۆ، گابریێل ماگالاش، خێسوس، كالافیۆری و تۆمیاسو یاریی دەكات.
كریستاڵ پاڵاسیش بە بێ كریس ریچاردز بەرامبەر ئارسیناڵ یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، تیمبێر، كیڤیەر، تێرنی
رایس، پارتی، ئۆدیگارد
نوانێری، ترۆسارد، مێرێنیۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی كریستاڵ پاڵاس
هەندرسن
لوكرۆی، لێرما، گێی
مونۆز، هیوز، وارتن، میچێل
سار، ئیزی
ماتێتا