ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بەدواداچوون؛ میدیاکان چۆن ئاستی بێڵینگهام هەڵدەسەنگێنن؟

رەخنەی توند ئاڕاستەی ئەستێرە ئینگلیزییەکە دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بردنەوەیەکی بە ئەستەمی لە بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە لالیگا بەدەستهێنا و کێبڕکێی سەر نازناوەکەی زیندوو کردەوە.

لۆس بلانکۆس بە تاکە گۆڵی فێدێریکۆ ڤالڤێردی، یارییەکەی بردەوە و ئەم بردنەوەیە، نەیهێشت رکابەرییەکانی سەر لالیگا خاو ببێتەوە.

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری مەدرید یارییەکەی بە هەریەکە لە بێڵینگهام، رۆدریگۆ و ڤینیسیۆس جونیۆری لە هێڵی پێشەوە دەستپێکرد، بەڵام هەرسێکییان نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یونای سیمۆن بهەژێنن.

ئاستی بێڵینگهام بووەتە جێی مشتومڕی رۆژنامەکانی ئیسپانیا و بە توندی رەخنەی ئاڕاستە دەکەن. رۆژنامەی سپۆرت لە کۆی 10 تەنیا 6 پلەی بە بێڵینگهام داوە و نووسیویەتی

ناتوانێت بۆشایی بدۆزێتەوە، لە گێمی یەکەمدا، بێڵینگهام سەلماندی کە زۆرترین تۆپی لەدەستداوە، بەراورد بە وەرزی رابردوو. لە یارییەکە وەکو ناوەڕاستکاری هێرشبەر و تەنانەت وەکو سەرەڕمیش یارییکرد، بەڵام پرسیارەکە لەبارەی شوێنی یارییکردنی نییە، بەڵکو زیاتر لەبارەی ئامادەیی یاریزانەکەیە.

جود تەواو ئامادەنییە، ڤینیسیۆس تۆپێ ناوازەی پێشکەشکرد، بەڵام نەیتوانی گۆڵ بکات. زۆر هەوڵیدا گۆڵی بکات، بەڵام زۆر لە وردی نێو ناوچەی سزا دووربوو، ئەمەش بەراورد بە وەرزی رابردوو زۆر جیاوازە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی مارکا کەمێک زیاتر لە ئاستی جود رازیبوو و نووسیویەتی

بێڵینگهام یەکێکبوو لە یەکلاییکەرەوەترین یاریزانانی گێمی دووەمی یارییەکە، زۆر نزیکبوو دوو گۆڵ بە سەر لە ماوەی کەمتر لە خوولەکێکدا بکات. یەکەم دەرفەت لەلایەن ڤینیسیۆسەوە رەخسێندرا، بەڵام سیمۆن تۆپەکەی دوورخستەوە، هەر لە هەمان دەرفەتدا، لوکا مۆدریچ تۆپێکی بەرزی ئاڕاستە کرد و جود نزیکبوو بە سەر گۆڵ بکات.

بۆیە دەتوانین بڵێین، بێڵینگهام جارێکی دیکە بووەتەوە یاریزانێکی یەکلاییکەرەوە لە نێو ناوچەی سزا.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ زۆر قسەی لەبارەی بێڵینگهام نەکرد، بەڵکو تەنیا یەک ئەستێرەیان لە کۆی سێ ئەستێرە بە یاریزانە ئینگلیزییەکەدا.

رۆژنامەی ئاس کەمتر رەخنەی لە ئاستی بێڵینگهام گرت و لە کۆی پێنج ئەستێرە، تەنیا دوو ئەستێرەیان بە جود دا.

بێڵینگهام و رۆدریگۆ لە هیچ شوێنێکی یاریگاکە نەدەبیندران، پشووی نێوان گێمەکان هەموو شتێکی بۆ مەدرید گۆڕی، بۆیە بێڵینگهام نزیکبوو دوو گۆڵ بە سەر بکات.

کاریگەری بێڵینگهام بەراورد بە وەرزی رابردوو زۆر کەمبووەتەوە، لە وەرزی رابردوودا زیاتر وەکو هێرشبەری نادیار یاریی دەکرد، بەڵام لەم وەرزەدا بە فەرمی وەکو یاریزانێک لە هێڵی ناوەڕاست یاریی دەکات، بە تایبەت دوای پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ بە یانە شاهانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button