ئینگلتەراگرنگترین

هۆکارێکی سەیر؛ راهێنەری چێڵسی سزادرا

مارێسکا ناتوانێت بەرگەی خۆشییەکان بگرێت !

Yariga App

یاریگا –

ئاهەنگگێڕانێکی سەرشێتانە، سەری راهێنەری چێڵسی خوارد.

چێڵسی بردنەوەیەکی گرنگی لە نێو قەڵای کراڤن کوتەیج بەرامبەر فولهام بەدەستهێنا، دوای ئەوەی پێدرۆ نێتۆ لە خوولەکی 93 گۆڵی بردنەوەی بۆ بلووز کرد، ئەمەش دوای یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە لەلایەن تیریکێ جۆرج.

بردنەوەکە چێڵسی خستەوە پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ کە راستەوخۆ دەگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

لەدوای گۆڵەکەی نێتۆ، ئێنزۆ مارێسکا، شێتانە ئاهەنگی گێڕا و ئەمەش بووە هۆی وەرگرتنی کارتێکی زەرد لەلایەن ئانتۆنی تایلەری ناوبژیوانی یارییەکە، چونکە لەگەڵ خۆ ئامادەکردنی نێتۆ بۆ ئاڕاستەکردنی شووتەکەی، مارێسکا چووە نێو لاکێشەی سەوزی یاریگا، ئەمەش پێچەوانەی یاساکانە، بەمەش ناتوانێت لە یاریی داهاتوو بەرامبەر ئێڤەرتن، لەسەر کورسی یەدەک سەرپەرشتی تیمەکەی بکات.

لە دوای یارییەکە مارێسکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند

زۆر دڵخۆشم، سەرەتا لەبەر ئەوەی بردنەوەی یارییەکە هەستێکی خۆشت بۆ دروست دەکات، چونکە یاریزانان شایەنی ئەم هەستە بوون، تاوەکو لەگەڵ هاندەران بەشی بکەن، ئەمەش هۆکاری ئەوەبوو شوێنی خۆم جێهێشت و بووە هۆی وەرگرتنی کارتێکی زەرد.

مارێسکا پێشتر کارتی زەردی لە یارییەکانی بەرامبەر بۆرنمس و نیوکاسڵ یونایتد وەرگرتبوو، ئەمەش بووە سێیەم کارتی زەرد، بۆیە ناتوانێت لە یارییەکەی داهاتوو ئامادە بێت.

ویلی کابایێرۆ، یاریدەدەری مارێسکا لە یاریی داهاتوودا بەرامبەر ئێڤەرتن، سەرپەرشتی تیمەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button