
یاریگا –
یانەی نەسری سعودی بە شێوەیەکی بههێز خۆی بۆ گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو ئامادە دەکات و بڕە پارەیەکی زۆر بۆ گواستنەوەی سێ یاریزانی گرنگ و كاریگهر خەرج دەکات.
به گوێرهی پێگهی فیچاجێسی ئیسپانی، بەرپرسانی یانەی نەسر ئامانجیان ئەوەیە لە هاوینی داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرچاو ریزەکانی تیپەکە بەهێزتر بکەن، ئەمەش بۆ ئهوهی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەفسانەی پۆرتوگالی کاپتنی تیپەکە رازی بكهن گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیكه نوێ بکاتەوە، خەریکی دروستکردنی تیپێک دهبن بۆ بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوت و نازناوانەی کە تا ئێستا یاریزانه پۆرتوگالیهكه لهگهڵ یانهكهی بهدهستی نههێناوه.
🚨 Al Nassr are readying a MASSIVE €400m transfer spree to sign Real Madrid’s Vinicius Junior, Chelsea’s Moises Caicedo and Arsenal’s Gabriel Magalhaes.
(Source: Fichajes) pic.twitter.com/U2A6QYcODH
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) April 19, 2025
کریستیانۆ رۆناڵدۆی شانازی بە ریکۆردێکی سەرنجڕاکێشەوە دەکات لەگەڵ نەسر، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا هیچ نازناوێکی فەرمی بەدەست نەهێناوە.
دۆن لە 100 یاری فەرمیدا لەگەڵ یانەی نەسر لە پاڵەوانێتییە جیاوازەکاندا 90 گۆڵی تۆمارکردووە و 19 ئەسیستیشی کردووە.
ئەفسانەی پۆرتوگالی خەڵاتی گۆڵکاری خولی رۆشنی سعودی بۆ وەرزی 2023-2024 بەدەستهێنا و 35 گۆڵی كرد، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ یەک وەرز.
پیگهی فیچاجێس ئاماژهی بهوهشكردووه، نەسر خۆی بۆ مێركاتۆیهكی بێ وێنە لە هاوینەی داهاتوودا ئامادە دەکات، ئامادهیه تاكو 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی سێ ئەستێرەی دیار خهرج بكات.
لە راپۆرتێكی پێگهكه هاتووه، لە پێشەنگی ئهو لیستهی كه نهسڕ دهیهوێت گرێبهستیان لهگهڵ بكات ڤینیسیۆس جونیۆرە، کە یانە سعودیەکە هەوڵدەدات بە ئۆفەرێکی زیاتر لە 250 ملیۆن یۆرۆ له ریال مەدریدوه بیگوازێتهوه ریزهكانی ، هاوشانی ئەویش مۆیسس کایسێدۆی ئەستێرەی چێڵسی و گابرێل ماگالاش ئەستێرەی ئارسیناڵ پلانه گەورەكهی یانهكه تەواو دەکەن کە ئامانج لێی شۆڕشێکە لە پێکهاتەی تیپەکە.
ماڵپەڕەکە روونیشیکردووەتەوە، بێ گومان قورسترین گرێبەست، یهكلایی كردنهوهی گرێبەستی ڤینیسیوس دەبێت، هەرچەندە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هێشتا کارایە، بەڵام ئەو ناڕوونییەی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا هەیە، قسە و باسێکی زۆری لێکەوتۆتەوە، یانه سعودیهكه ئامادهیه یەکێک لە بەرزترین گرێبەستەکانی مێژووی تۆپی پێی لهگهڵ یاریزانه بهرازیلیهكه بكات، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ئەوەی رازیبکات ئەوروپا بەجێبهێڵێت له پاڵ كریستانۆ رۆناڵدۆ له سعودیه یاریی بكات.
لەلایەکی دیکەوە کایسێدۆ بە یاریزانێکی سەرەکی لە هێڵی ناوەڕاستی یانەی چێڵسی دادەنرێت، بەڵام مەبەستی نەسر روونە، ئەویش ئۆفەرێکی زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند بۆ ئەو یاریزانە ئیکوادۆرییە پێشکەش دەکات.
راپۆرتەکە ئهوهشی ئاشكرا كردووه، ئامانجی سێیەم کە گابرێل ماگالیشی یاریزانی ئارسیناڵه كه تاكو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەكهی هەیە، بەڵام سعودییەکان لە ئێستاوە دەستیانکردووە بە هەوڵدان بۆ راکێشانی بەرگریکاری تۆپ هاوێژهكان و بە ئۆفەرێک كه مووچەکەی زۆر زیاترە لەوەی لە ئینگلتەرا بەدەستی دەهێنێت.
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە، نەسر تەنها بەدوای ئەستێرە ناودارەکاندا نییە، بەڵکو ئاواتەخوازە رکابەری باشترین یانەکانی جیهان بکات و چهند گرێبهستێكی دیكهش دهكات.