ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

ڕافینیا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تۆمارێكی محه‌مه‌د سه‌لاح ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

رافینیای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێڵۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل قۆناخێكی زێرین له‌ كاروانی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات، چونکە نەک تەنها گۆڵ تۆمار دەکات، بەڵکو بە ژمارەیەکی زۆر گۆڵیش دروست دەکات.

پێگه‌ی ئۆپتا بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2024ەوە رافینيا 26 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا دروست كردووه‌، ئەمەش دووەم باشترین ژمارەیە لە پێنج خولە گەورەکانی ئەوروپادا.

هەرچەندە ئەم ریکۆردەى رافینيا لە پێگەیەکی دیاریکراودا دادەنێت، بەڵام بە نازناوی وەزیر رازی دەبێت، چونکە پلەی یەکەم بۆ پاشا میسری محەمەد سەڵاحه‌ به‌ڵام یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یاریزانه‌ میسڕیه‌كه‌ ده‌كات.


سەڵاح لە پێشەنگی ئەسیستكارانه‌ و  29 ئەسیستی هه‌یه‌ ، دوای ئەویش ڕافینیا دێت و پله‌ی دووه‌می گرتووه‌.

سەڵاح وەرزێکی سەرسوڕهێنەر بەسەر دەبات، لە پێشەنگی ریزبەندی گۆڵەکانی پرێمەرلیگدایە و هەروەها زۆرترین ئەسیستی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له‌ یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیایه‌ و له‌ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگه‌ و پێشه‌نگی لالیگایان گرتووه‌ پێدەچێت رافینیا لە کێبڕکێی تۆپی ئاڵتونیدا له‌ پێش سەڵاح بێت، ئەمەش دوای ئەوەی لیڤەرپوول زوو لە چامپیۆنزلیگ دەرچوو هه‌رچه‌نده‌ به‌رێژه‌یه‌كی زۆر نازناوی پرێمه‌رلیگی یه‌كلایی كردۆته‌وه‌.

رافینیا لە گەڕانەوەی سەرسوڕهێنەری بارسێلۆنا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ کاریگەرییەکی زۆری هه‌بوو، دوو گۆڵ و ئه‌سیستێكی كرد و یارییه‌كه‌یان 4-3 برده‌وه‌..

رافینیا لەم وەرزەدا 30 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمارکردووە، نیوەی ئەو گۆڵانەش لە لالیگا بووە، ئەمە جگە لەوەی 12 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگ كردووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button