
یاریگا –
یارییەكانی پرێمەرلیگ بەردەوامە و ئەمڕۆش لە یارییەكی ئاگرینی دیكەدا فولهام میوانداری چێڵسی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان فولهام لە یاریگای كراڤن كوتەیجی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

چێڵسی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا شەڕی بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگ دەكات.
لەم وەرزەدا چێڵسیەكەی مارێسكا لە 32 یاریی 15 یاریی بردووەتەوە و 9 یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا فولهام لە كۆی 32 یاریی 13 یاریی بردووەتەوە لە نۆ یاریی یەكسان بووە و دە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 48 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
فولهام بە بێ ریس نیڵسن رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا چێڵسی بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی میخایلۆ مودریك ، ویسلی فۆفانا، مارك گێی و كیڵمان بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی فولهام
لینۆ
كاستانی، ئاندێرسن، باسێی ،رۆبنسن
بێرگ، لوكیچ
سیسینیۆن، پێرێرا ، ئایۆبی
مونیز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
گوسیۆ، چالۆبا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، ئینزۆ
مادویكی، پاڵمەر، نیتۆ
جاكسن